په‌یامێك بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ..بۆچی نان بڕین
20/07/2009, 12:00 (GMT+1)

باشه ئه‌و موچه‌ی که بۆ ماوه‌ی ساڵێك پتر لی فت کرا کێ به‌رپرسیاره‌و له‌کێ ی وه‌ربگرێته‌وه؟
بۆچی به چ ویژدانێك زیادترله ماوه‌ی یه‌ك ساڵ موچه‌که‌تان بڕی؟
ئایا ئه‌و داپیره‌یه سه‌ر به‌لیستی گۆڕانه و گۆڕانخوازهو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له کوردستانی تاڵانکراو؟
ئایا مووچه‌دانی هه‌ژاران و پهککهوتانی کوردستان به یاسایه یان به موراڵه واته(مه‌زاج) ه، هه‌رکاتێك ئاره‌زوویان لێ هه‌بێت مووچه‌که‌یان بده‌نێ و ئاره‌زوویان لێ نه‌بوو موچه‌که‌یان لێ ببڕن؟
به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ نان بڕینی هه‌ژاران چ وه‌ڵامێکتان هه‌یه؟
که مه‌سعود بارزانی به ڕاشکاوی هه‌میشه ده‌ڵێ که‌س نابێت موچه‌ی ببڕێت.
ده‌پرسم ئایا ئه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رپێچی نی یه له یاسا؟ ئایا ئه‌وه سووکایه‌تی کردن نی یه به ئاده‌میزاده‌کانی کوردستان؟
وا بزانم سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆك بارزانی ئاگاداری ئه‌و هه‌موو پێشێلکاری یه نین.
ئه‌وا ئاگادارم کردنه‌وه له ڕێگای ئه‌و په‌یامه‌م بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
وابزانم ئه‌وه‌ش تاکه نموونه نیه، دڵنیام ئه‌وه دڵۆپێکه له ده‌ریا له سه‌رپێچی یه‌کان و ماف خواردنی هاووڵاتیانی بێ که‌س و په‌كکه‌وته.
من ئه‌وه بۆ خوا ده‌که‌م و هه‌موو لایه‌نێكتان لێ ئاگادار ده‌که‌مه‌وه و حکومه‌تیش لێ ئاگادار ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوێست وه‌رگرن بۆ ئه‌و هه‌موو سهرێچی یه‌و ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی یه. هه‌مووتان به‌رپرسیارن له‌به‌رده‌م خودا‌و میلله‌ت، ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه و به‌دوا دا چوون نه‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه به‌رمبه‌ر هه‌ژاران و په‌ککه‌وته‌کان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

