دهنگدان له نێوان ئۆپۆزسیۆن و دهسهڵاتدا
10/04/2013, 12:00 (GMT+1)

نەگبەتى كوردە یان شانسى پارتى ویەكێتى یە كە ئۆپۆزسیۆنەكەشمان لەئۆپۆزسیونى وڵاتان ناچێت، بەقەولى بەرپرسێكى ئیسلامى بە كەسێكى نزیك دەسەڵاتى ئەفەرمو، (بۆ شوكرى خوا ناكەن، لەكوێئۆپۆزسیۆنى وەكو ئێمەتان دەست دەكەوێن) جا بەراستیش وایە و قسەى ئەو بەڕێزە زۆر لەجێى خۆیەتى، تۆ سەیرى روداوەكانى ئەم ماوەیە بكە و، بزانە ئۆپۆزسیۆن و سەرانى چ هەڵوێست و پەچەكردارێكیان هەبووە!،تا چەند لەسەر كێشەو داوكارى وخواستى میللەت و خەڵك بەدەنگ هاتون؟ ئەى گرنتى چیە بۆ ئەوەى پاشەرۆژ كە هاتنە سەر دەسەڵات، ئەوانیش كۆپى یەكێتى وپارتى نەبن؟!، هەمان كار ورەفتارى ئەوان نەنوێنن؟،كە ئەبوایە لەبەر خاترى خۆ شیرین كردن وخۆبردنەپێشەوە و،راكێشانى سەرنجى خەڵك بۆلاى خۆیان،باشترین كارو چالاكى و دەنگیان هەبوایە، ئەوەتا نزیكەى 6دانە مانگ مووچەى فەرمانبەران دوادەكەوت،كەزۆرێك لەو موچە خۆرانە كەس و كارى خۆیانن،بەڵام هیچیان نەوت ، رۆژێك مامۆستا،رۆژێك خانەنشین،رۆژێك پێشمەرگە،رۆژێك شوفێر،رۆژێك خوێندكاران ،رۆژێك كەم ئەندامان،رۆژێك محقق عدلى.. ماندەگرن و نارەِزایى لەهەمبەر ناعەدالەتى وپاوانخوازى و زوڵم وستەم دەردەبڕن، كەدەبوایە ئۆپۆزسیۆن ئەو هەموو هەلەى بقۆزتایەتەوە و, راستەو خۆ یان ناراستەوخۆ، بەشدارى ئەو ناڕەزایانەى بكردایەوبیكردایەتە كارتێكى فشار ،پشتگیرى و هاوكاریان بوایە، كەچى بەداخەوە هیچ.
چاومان لێ یە بەعالەمى ئاشكرا نەوت دەدزرێت، لەولاشەوە كێشەى نەبونى بەنزین وسوتەمەنى تەنگى بەهەموان هەڵچینەوە، گرانى و پشێوى خستۆتە ناوبازاڕ،شوفێران بۆ چەند لیتر بەنزین دەبێت چەندین سەعات سەرەبگرن، كەچى ئۆپۆزسیۆن نقە ناكات ومێش میوانى نیە. رۆژانە لەلایەن بەرپرسان وكەسانى بەناو مەسئولەوە سەدان تۆن خۆراكى ماوەبەسەرچو دێت،نیوەى كورد بەهۆیەوە توشى سەدان نەخۆشى بوە،كەچى تاقە یەك رەخنەو گلەیمان لە ئۆپۆزسیۆن و نەیاران نەبیست، وڵات بۆتە بەرەڵا خانە سایەقى بێگانە خەریكى بازرگانى و هێنانى تلیاك و حەشیش و دەرمانى قاچاغە و، بەهۆێ ئەو بێ سەروبەریەوە دەیان كەس گیانیان لەدەست داوە ،چەندانى دیكە وەكو ئەو حاڵەتەى شارى هەوڵیر بەهۆى بەكارهێنانى دەرزى خراپ و قاچاغەوە بینایى یان لەدەست داوە، لەولاشەوە ئۆپۆزسیۆن، خەریكى بەزم رەزمى خۆیەتى و خۆى كردوە بەكەڕەى شەربەت.
ئەوە ئاگادارین وبەوردى دەبینین كەپارتى گرۆڵەى كەوتۆتەلێژى و، خەریكە وادەى سەرۆكایەتى مەسعود بەرەو تەواوبون دەچێت، دەخوازن جارێكى دیكە بەزۆرى زۆردارەكى مەسعود بكەنەوە بە بەڵا بەسەرمانەوە ، هەردولاشیان زۆر بێ منەتانە و بێ هیچ شەرم و سڵمینەوەیەك، ئەوە بەگوێماندا دەدەن كە، بونى مەسعود لەكوردستان و، تاڵەبانى لەبەغدا بۆ ئەمڕۆى كورد زۆر زەرورە، بەعالەمى ئاشكرا دەڵێن ئەوا كورسى وپۆست موڵكى خۆمانەوە ،هیچ كەسێك بەدیلى ئەو دوانە نیە،من یەك پرسیار لەبرایانى ئۆپۆزسیۆن دەكەم، لەسەرو هەمووشیانەوە جەنابى كاك نەوشیروان، دەڵێم ئەگەر ئێوەش هەمان باوەڕتان بەو قسەیە هەیە و، بێدەنگى هەڵدەبژێرن، یان خۆتان لەئاستى ئەوەدا نابیننەوە، پێتان ئەستەمە ببنە بەدیل و جێگرەوى ئەو دوو بەناو سەركردەیە،ئەوا پیاوى باش بن چیدیكە لەخشتەمان مەبەن، راستیمان بۆ بەیان بكەن.
من وەكو خۆم بۆ ئەم هەڵبژاردن و دەنگدانە دڵم بەئۆپۆزسیۆن خۆش بو، هیواو ئومێدیكم بەوان هەبوو، كە شتێكمان بۆبكەن،بەڵام پێم وابێت ئەوانیش چونەتە خەوى غەفڵەتەوە، رەنگبێت لەرێى قاچاغچیەكانى هاوشێوەى كۆسرەت و فازل میرانى كەبونەتە بازرگانى دەواو دەرمان، بەچەشنى شرینقەكەى ئاڤاستین،ئەوەى كە لەبەر خاترى هەندێك دۆلار چاوى چەندین كەسیان پێ كوێركرد، دەڵێم گومان دەكەم بەهەمان شێوە، حەب و شرینقەى ڤالیۆمیان دابێت بە ئۆپۆزسیۆن و خەواندبێت یانن بۆیە هیچ ورتە ناكەن و هیچ ناڵێن و لەجێى خۆیان نابزون.
جا ئیحتیمال زۆرە ئەم خەوەشیان درێژە بكێشت و وەكو ئەسحابى كەهف بن و، بۆماوەیەكى زۆر بێدار نەبنەوە،تا دەنگدان وهەلبَژاردنى سەرۆك و پۆست و ئیدارەكەى تەواو دەبێت ، یەكێتى وپارتى بەمەرامى خۆیان دەگەن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

