دەك ماڵت بە قورگیرێت كوردستان تیڤى وا (جاسم)ت كردە پاڵەوانى شەڕى قاتەكەى كفرى.
06/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ــ زۆر كەس هەن توێژینەوەى وردیان كردووە لەسەر ئەو شەڕە كەچى لەو بەرنامەیەدا هەر بانگ نەكرابوون.
ــ خەڵك هەیە ڕۆڵى سەرەكى بینیوە لەو ڕووداوەداو ئەو كاتەش سەركردە بووە، كەچى بانگ نەكراوە قسەى خۆى بكات، كەچى جاسم كە ئێستا بەرپرسى پێشمەرگەكانى ئەیلولى پارتییە بووە پاڵەوانى ئەو ڕووداوە، ئەم جاسمە هەر بە دەستپێكردنى شەڕ هەڵهاتبوو و هاوڕێكانى جێهێشتبوو و هەر لەسەر ئەو هەڵهاتنە كەسێك بە ناوى سلاح محێدین كە ئێستا لە ژیاندا ماوە سێ فیشەكى پێوە دەنات بەڵام جاسم بە فیشەكەكانەوە نابێ، بۆ ڕۆژى دواییش بەهۆى هەڵهاتنى لەشەڕ چەك دەكرێت. ئەم جاسمە كاتێك سەدام ڕوخا چەكێكى گریسى كاتى سەدامى بۆ بەجێ دەمێنێت، هەروەها كاتێك شەڕى ناوحۆى نێوان یەكێتى و پارتى دەبێت و پارتى لە ناوچەكە نامێنێت، دایكى چەكدارێكى پارتى كە ناوى كوڕەكەى (محمود شاكر) ە كە كۆنە دراوسێیان دەبێت لە هەولێرەوە دێتە كفرى و دەچێتە ماڵى جاسم بۆ ئەوەى شەو لە ماڵیان بمێنێتەوە، جاسمى پارتى و بەرزانى پەروەر دەرى دەكات و جێگاى ناكاتەوەو پێى دەڵێت تۆ كوڕەكەت پارتییە بڕۆ با توشى كێشە نەبێن.
ــ یەكێكى دیكە كە لەبەرنامەكە قسەى دەكرد، باسى ئەوەى دەكرد كە گوایە دوژمن دوانزە لۆرى جەنازەى كوژراوى باركردووە لە هێزەكانى، لە كاتێكدا كوژراوى دوژمن بە وردى نازانرێت، بەقسەى ئەوانەى توێژینەوەیان لەو شەڕە كردووە دەڵێن كوژراوى دوژمن لەو شەڕەدا زۆر كەم بووە.
هیوادارین مێژوو وەك و خۆى باس بكرێت و خەڵكى ناشایستەش بە زۆر نەكرێت بە پاڵەوان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

