له ده‌ستگیرکردنی دکتۆر فایق گوڵپی ، ده‌سه‌لات هه‌موو به‌ها جوانه‌کانی خسته ژێرپێیان.هه‌رگیز بۆی ناچێته‌سه‌ر!.
22/04/2011, 12:00 (GMT+1)

دکتۆر فایق، به‌مانا خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ،که به‌ده‌یان که‌سی له خودی خانه‌واده‌که‌ی شه‌هید بووه ، شه‌هیدی هه‌موو شۆڕشه‌کانی کورد له باشوری کوردستان . دکتۆر فایق پێشمه‌رگه‌یه‌کی به وه‌فای کوردایه‌تی ، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دکتۆر که ده‌یان که‌سی له چه‌کی کیمایی رژێمی به‌عس رزگارکردووه . پێشمه‌رگه‌یه‌کی رووناک‌بیر و نووسه‌ری نه‌ته‌وه‌یی که به‌ها مرۆییه‌کان له نێو دووتووێی نووسینه‌کانی له خۆ ده‌گرێت. پێشمه‌رگه‌یه‌کی راستگۆ به چه‌مکی کوردایه‌تی و باوهڕییبوونی به ئاواکردنی نیشتمانێکی ئازاد بۆ 40 ملیۆن کورد. دکتۆر له یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستانیش ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه ،له دوای راپهڕینهوهش زۆر ئازایانه خه‌لک و داواکارییه‌کانی له کوێ بووبن ، ئه‌و له‌وێ بووه .ئێستا ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده ،چونکه بڕاوی به سنووره‌کانی کوردستان نییه ، باوه‌ڕی به یه‌کده‌نگی و کۆده‌نگی بۆ سه‌ر هه‌موو پرسه هه‌ستیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌که. ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادیی سلێمانییه ، ئاخر ئێمه وتمان له کوێ ئازاره‌کانی خه‌ڵک هه‌بێت ئه‌و له‌وێد ده‌بێت . له هه‌ڵه‌بجه بوو ، پێش ماوه‌یه‌ک له سه‌را بوو ، ئیستا له زیندانی چه‌ته‌کانی جه‌لالیه‌کانه ، ئه‌و جه‌لالیانه که هیج وهفادارییهکیان نه‌نواند و رێزیان بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ها به‌رز و پیرۆزانه و مێژووی پر له ئازایه‌تیی دکتۆر نه‌گرت. ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به دکتۆر فایق کرا ، رێک گاڵته‌کردنه به به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک..ئه‌وه‌ی به مامۆستیانی زانکۆ له هه‌ولێر و سلێمانی کرا ، ئه‌وه‌ی به خوێندکارانی زانکۆ له هه‌ولێر و سلێمانی کرا ، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به نووسه‌ر و رووناکبیره‌کانی ولاتکرا ، ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به په‌رله‌مانتاران کرا ، ئه‌وه‌ی به پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک کرا ، تاوانی گه‌وره‌ن ، هه‌رگیز له‌و ده‌سه‌ڵاته قه‌بوڵ ناکرێت. ئه‌وه قه‌زافییه هیچ رێزیک بۆ پیرێکی 70 ساڵی و مناڵێکی ناو بێشکه دانانیت ، ئه‌وه قه‌زافییه هیج رێزێک بۆ خواست و ویستی خه‌ڵکی دانانێت ، یه‌ک زمان ده‌زانێت ،ئه‌ویش زمانی چه‌ک و تیرۆر و ده‌ستگیرکردنه. ئه‌گه‌ر قه‌زافی ئه‌وه کاروکرده‌ی بێت ئه‌وا به‌ناوی سه‌رکرده‌ی تاک وته‌نیا ده‌کات ، وه‌ک نووسه‌رێکی هاوڕێمان ده‌ڵیت: چا نییه قه‌زافی باسی دیموکراسیه‌ت ناکات ، که‌چی ئه‌وانه‌ی لای خۆمان له ژێر ناوی دیموکراسی کتومت قه‌زافین.
ده‌سه‌ڵات ئێستا له قۆناخی دامالینی ئه‌و ده‌مامکه‌یه که ماوه‌یه‌کی دووره له ژێریدا خۆی شاردۆته‌وه..جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی کتومت قه‌زافین ،کتومت موباره‌ک و بنعهلین ، له دوجاریشدا کتومت خیانهتکاریکی گه‌وره‌ن ، موسته‌شارێکی وهپێشکهوتی سوپای داگیرکا‌ر بۆ ئه‌نفالی کورد زۆر له‌و دووه به به‌هاتره.
پێویسته هه‌موو له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بێینه‌ده‌نگ ، له‌سه‌ر ئۆپزسیۆن و خه‌ڵک و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یشه که ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و دنیا له‌و ده‌سه‌ڵاته به ئاگا بهێننه‌وه . له‌سه‌ر رووناک‌بیر و رۆژنامهوانانیشه ، ئیمرۆ که رۆژی ده‌ستگیرکردنی رۆژنامه‌وان و رووناکبیرێکی وه‌ک دکتۆر فایق و رێبین هه‌ردییه له ته‌ک شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان ،که 22 ی نیسانه رۆژی ساڵوه‌گه‌ری رۆژنامه‌نووسی کوردییه ، با بیکه‌ن به رۆژی تیرۆرکردنی ووشه له کوردستاندا و له که‌لێنده‌ری یادکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش بۆ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه چه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره به‌ناو بکه‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

