ئیبراهیم باجەڵان فەرمانى گرتنى هەیەو یەكێتیش داڵدەى دەدات لەخانەقین
11/06/2011, 12:00 (GMT+1)

1-بۆ دروستكردنى قوتابخانەیەك حەوت جار پارەى تەرخان كردوەو خۆى خواردویەتى, دواتر ووتویەتى وەڵا تیرۆریست تەقاندویەتیەوە واتە بەبێ ئەوەى یەك بلۆك و خشت دابنرێت یەك كرێكار كار بكات , حەوت جار ئەو سیناریۆیەى ئەنجامداوە.
2-دانانى كارگەیەكى ئاوى كانزایی لە قەزاى خانەقین, بە پارەیەكى خەیاڵى, كە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لیژنەیەك لە تەندروستى قەزاى خانەقینەوە سەردانى كارگەكەیان كردبوو , بۆیان ئاشكراببو كە ڕاستەوخۆ ئاوەكە لەبیرەكەوە بەبێ پاڵاوتنى تەواو دەكرێت بە بتڵەكەوە, دواتر بۆ ماوەكى كاتى داخرا,كەچى ئێستا كار دەكات بە بێ لێپێچینەوە.
3-سەرفكردنى حەفتا ملیۆن لەڕۆژێكدا بۆ خواردنى ئاوى كانزایی, كەچى وەێڵى ئاوەكە هى كارگەكەى خۆى بوو واتە حەفتا ملیۆنى بەناوى ئاوى موقەتەرەوە هەڵلوشاوەو وەێڵێ لاى خۆى بۆ كردووە. كە ئەمەیان هیچ پێویست بەلیژنەو لیژنەكارى ناكات دەبێت یەكسەر دادگاى بكرایە, خۆ ئاوى موقەتەر بدەتە پێنج سەد حوشتر لە ڕۆژێكدا ئەو پارەناكات.
4-كڕینى ڤێلایەكى نایاب لە شەرم شێخ كە ئەوە شاراوەنیەو بەشێكى زۆر لە خەڵكى خانەقین دەیزانێت.
5-كڕینى گەراجی (كرندى) لەناوەڕاستى قەزاى خانەقین كە نرخەكەى بە(هەژدە) ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێن لەگەڵ كەسێكى تر, ئەو پارە خەیاڵیەى لەكوێ هێنا.
6-كڕینى باخێكى گەورە لە قەزاى خانەقین بەبێ ئەوەى خۆى تەنها دارێكى تیا چاندبێ واتە بە پارەى كاش كڕیویەتى.
7-ئیمزاى كردووە لەسەر وەێڵێكى سێ ملیۆن دۆلارى بەبێ ئەوەى بزانرێت پارەكەى بۆ كوێ ڕۆشتووەو لە ئێستادا دوجار لەسەر دیارنەمانى ئەوپارەیە لیژنەى لەسەر بەستراوەو كونە مشكیان لێكردوە بە بینا گەورەكەى مەڵبەندى یەكێتى لەخانەقین.
8- ساڵى پار چوە بۆ سەفرە و گەشت بۆ وڵاتى سوریا لەسەر تەڵەبو ڕەنگ و جۆر داواى كچى ڕەقاسەى كردووە بۆ ماوەى بیست و چوار ڕۆژ لەو وڵاتە شەوى هەنگوینى بەسەر بردووە , كە ئەمەش لەسەر زارى یەكێك لەهاوەڵە بەرپرسەكانى بڵاوبوەتەوە.
هیوادارین پەرلەمانتارەكان لەپەرلەمانى بەغداد بەتایبەتى ئەوانەى لیستى گۆڕان لێكۆڵینەوە لە ماوەى كاركردنى ئیبراهیم باجەڵان بكەن, هەروەها خەڵكى بەویژدانى شارى خانەقین كارى لەسەر بكات بۆ ئاشكراكردنى ئەونایاسانانەى كە كردویەتى, داواكارین هێمن مەنسور پێدا چونەوەیەك بەخۆیدا بكات و لە ژورەگەى خۆى دەرى بكات بۆ ئەوەى نەبێت بەبەشێك لە ئیبراهیم باجەڵانە دز.
خانەقین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

