کێ درۆیه‌کی گه‌وره ده‌کات: به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا یان ئێکسترا بلادێت؟
19/08/2009, 12:00 (GMT+1)

کێ ده‌ڵێ: به‌ڵێن مووچه‌که‌ی کوردستانی بۆ پارته‌که‌ی سه‌رفکردووه؟
ئێمه به‌م ڕۆژگاره، هه‌واڵی مووچه و سه‌رفیاتی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌ندامه‌کانی له کوردستانپۆست، ئاوێنه، سبه‌ی و هاووڵاتییدا ده‌خوێنینه‌وه، ده‌زانین چ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیی وه‌رده‌گرن، ده‌زانین، که له‌دوای داگیرکردنی ئێراقه‌وه له‌لایه‌ن ئامریکاییه‌کانه‌وه ئێوه بوونه خاوه‌نی چ سه‌رمایه‌یه‌کی خه‌یاڵیی. ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی میلیۆنێر و میلیاردێر به دۆلاری ئه‌مریکیی له هه‌ولێر و سلێمانییدا هه‌یه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له کۆبنهاگن، هامبورگ و پاریس‌دا بێت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی گه‌وره‌ی پارته‌کان و په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کانی حکومه‌تن.
درۆکه‌ی به‌ڵێن له‌وه‌دایه، که ده‌ڵێ من له 27.06.09وه به سه‌فه‌ر ڕۆیشتوومهتهوه بۆ کوردستان بۆ گه‌شت و گوزار. ئاخر ئێوه له 2003وه ڕۆیشتوونه‌ته‌وه بۆ کوردستان، له ته‌قینه‌وه‌که‌ی شووباتی 2004 دا له هه‌ولێر به‌هۆی کووژرانی چه‌ندیین ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا هێنده‌ی ترتان بانگکرانهوه بۆ کوردستان و جێگای ئه‌ندام په‌رله‌مانه مردووه‌کانتان گرته‌وه، ته‌ڵعه‌ت خدر یه‌کێکه له‌وانه، که له‌سه‌ر داوای کۆسره‌ت ڕه‌سول گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان و کرا به ئه‌ندام په‌رله‌مان (تێبینیی: کۆسره‌ت ڕه‌سول به تێلێفۆن به ته‌ڵعه‌ت ده‌ڵێ: خێرابکه فرسه‌ته ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه مردوون جێگایان به‌تاڵ بووه، ده‌توانم تۆ بکه‌مه جێگای که‌سێکیان). به‌ڵێن: شه‌رم بکه، که وه‌رگێڕێک قسه‌کانت بۆ ده‌کات به دانیمارکیی، 27،000 ئێراقیی له دانیمارکدا هه‌یه، به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی کورده، ئه‌مانه به‌م ڕۆژگاره به‌دیار تی ڤی 2ه‌وه دانیشتوون و ته‌ماشای هه‌واڵی تۆ ده‌که‌ن، ڕۆژنامه‌ی ئێکسترا بلادێت ده‌کڕن و هه‌واڵی ئێوه‌ی گه‌نده‌ڵ ده‌خوێننه‌وه، کلیکی سایتی ئێکسترا بلادێت ده‌که‌ن و هه‌واڵی ئێوه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری سۆسیال ده‌خوێننه‌وه. بڕۆنه‌وه بۆ کوردستان وه‌ک له‌وێ ژیانتان له کۆمه‌ڵ ناخۆشکردووه، لێره مه‌بنه مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردیی، بڕۆنه‌وه وه‌ک چه‌له‌بیی و ژنه په‌رله‌مانتاره سۆسیال هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌که‌ی، بڕۆنه‌وه به‌رۆکمان به‌ربده‌ن، چاوی برسییتان به هیچ تێرنابێت.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه ڕاده‌کێشێت ئه‌و زمان درێژییه‌ی ئێستاته، بۆ پێمان ناڵێی نامه‌ی کێت هێنا بوو، تاڵه‌بانیی یان بارزانیی؟ چونکه ئه‌مانه فێرن هه‌موو کات پشتگیریی هه‌موو مرۆڤێکی ناماقوڵ بکه‌ن، وه‌ک خه‌زره‌جیی و سامهڕائیی، که ئه‌مانه خه‌ڵکانی ئه‌نفالکه‌ر بوون، که‌چیی تاڵه‌بانیی و بارزانیی نامه‌ی پشتگیری‌یان بۆ ناردن بۆ کۆبنهاگن و بۆ دانهاخ. ئێستاش به دڵنیاییه‌وه بۆ هه‌مووتان نامه‌ی پشتگیریی ده‌نووسرێت و ده‌ڵێن: ئه‌مانه له کاتی سه‌فه‌ریان بۆ کوردستان هاوکاریی حکومه‌تیان به بهلاشکردووه و هیچ پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌ڵێن تۆ ئێستا هاتوویته‌وه بۆ دانیمارک چونکه پۆستت نه‌ماوه، نه‌ک هاتبیته‌وه سه‌ردانی کۆمۆن بکه‌یت. با بزانین به‌م نزیکانه چ پۆستێکی ترت بۆ ده‌رده‌چێت و ده‌گه‌ڕێیته‌وه. به‌ڵام باشتره به‌رۆکمان به‌ربده‌یت، توانای بینینی ئه‌و دهمووچاوانهمان نه‌ماوه، ژیانتان له ئه‌و هه‌موو په‌ناهه‌نده داماوانه‌ش تێکدا، که زیاتر له ئێوه هه‌قی ژیانیان له‌م وڵاته‌دا هه‌بوو، به‌ڵام له سای سه‌ری ئێوه‌وه که‌وتنه به‌ر شه‌قی پۆلیس له کهنیسهیهکیشدا جێگایان نه‌بۆوه، عیسایه‌ک به‌ته‌نگیانه‌وه نه‌هات.
ئێمه چه‌ند کوردێک له شوێنێکی دانیمارک هه‌موو توانای خۆمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤێکی وه‌ک تۆ له‌م وڵاته‌دا ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، سوێندمان خواردووه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیریی کۆمۆن و ئێسکترا بلادێت بکه‌ین له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه نهێنییهکانتاندا.
به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا په‌لاماری کامێرای ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ده‌دات، له خواره‌وه کلیکی ئه‌و ئیکسترا بلادیت بکه له بۆ بینینی ڕووداوه‌که:
ڕۆژنامه‌ی ئیکسترا بلادیتی دانیمارکی
19.08.09
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

