وه‌ڵامێک بۆ كاک عه‌باس شوان
24/04/2009, 12:00 (GMT+1)

باشه تۆ بڵێی کۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌ک (Firefox) دژایه‌تی ماڵپه‌رێکی پچوکی وه‌ک سبه‌ی بکه‌ن. تکایه هه‌موو شتێک مه‌به‌نه‌وه بۆ سیاسه‌ت ئه‌مه کارێکی پسپۆڕیه، وا پێویست بوو پێش بڵاو کردنه‌وه‌ی پرست به چه‌ند که‌سێکی شاره‌زای ئه‌و بواره بکردایه ئینجا ئه‌و هه‌واڵه‌ت بڵاو بکردایه‌ته‌وه باشه گوناحی ئه‌و کاسانه چیه که له‌سه‌ر قسه‌ی تۆ ئه‌و سایته ده‌که‌نه‌وه و توشی زیان ده‌بن.
پێی ده‌چێت کاک عه‌باس شاره‌زاییه‌کی باشی نه‌بێت له کۆمپیوته‌ردا ته‌نانه‌ت ناوی وێبگهڕهکانیش به‌باشی نازانێت به ئینته‌رنێت ئێکسپلۆره‌ر ئه‌ڵیت ئەنتەرنێت ئێکس پلەوەر.
من به‌هه‌موو خوێنه‌ران ئه‌ڵیم که سایتی سبه‌ی ڤایرۆسی تیدایه و با سه‌ردانکه‌رانی ئه‌و سایته نه‌یکه‌نه‌وه تا کێشه‌که چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌س زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه له گوگڵ بگه‌ڕی بۆ سایتی سبه‌ی ده‌بینیت له خواره‌وه نوسراوه (This site may harm your computer) واته ئه‌م سایته له‌وانه‌یه زیان به‌کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بگه‌یه‌نی.
داوام وایه هه‌ر شته‌و بۆ که‌سی پسپۆری خۆی دانین و له‌سه‌ر شتیک نه‌نوسن که شاره‌زاییتان تیدا نه‌بیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

