له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری نه‌وه‌دویه‌کدا جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی له کوێ بوون؟
05/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م چیرۆکه ناگێڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شانوباڵی که‌سدا بێم، ئه‌و که‌سانه‌ش که وه‌کو سه‌ربازێکی وونبوو کاریان کردوه پێویستیان به ناو هێنان نیه‌و چاویشیان له پاداشت نه‌بوو چونکه بۆ کوردستان ههوڵیانداو پاش ڕاپه‌ڕینیش پله‌وپایه‌یان وه‌رنه‌گرت! خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك نه‌یه‌وێت خۆی له ڕاستیه‌کان لادا، ده‌زانێت کێ بوو بیرۆکه‌ی ڕاپه‌ڕینی دانا! کێ نه‌خشه‌ی بۆ کێشاو کێش به‌شداری تێداکرد! به‌ڵام ئایا ئه‌و دوو سه‌رۆکه‌مان که هه‌موو ئازایه‌تیه‌که بۆ ئه‌وان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت هه‌تا هه‌تایه کورسی ده‌سه‌ڵات چۆڵ نه‌که‌ن و شانازیمان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، له کاتی ڕاپه‌ڕیندا له کوێ بوون؟
مه‌سعود به‌رزانی له که‌ره‌ج بوو، که جوابیان بۆناردبوو بێته‌وه، له‌پێشدا رازی نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه چونکه بڕوای به‌وه نه‌بوو که ڕاپه‌ڕین سه‌ربگرێت! به‌ڵام له‌ژێر فشاری زۆردا به‌ره‌و کوردستان گه‌ڕایه‌وه، که گه‌ڕاشه‌وه، نه‌چوو بۆ زێدی باووباپیرانی! نه‌چو بۆ بادینان و به‌رزان! نه‌چوو بۆ لای پاشماوه‌ی ئه‌نفاله به‌رزانیه سهرنوگمکراوهکان! نه‌چوو که‌مێك له ژانه‌کانیان که‌م بکاته‌وه‌و مژده‌ی سه‌رفرازیان پێبدات!! به‌ڵكو خۆی گه‌یانده میراتیه‌کانی سه‌دام و له سه‌ڵاحه‌دین و سه‌ری ڕه‌ش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر قه‌سره به‌جێ ماوه‌کانی ئه‌ودا! له‌و کاته‌شه‌وه ئه‌و مهسیفانه بونه جێنزرگه‌ی ئه‌و بنه ماڵهیهو خه‌ڵکی کوردستانیش لێیان مه‌حرومن.
جه‌لال تاڵه‌بانیش، که له‌پێش ئه‌نفاله‌کانه‌وه کوردستانی جێهێشتبوو، خۆی و که‌سوکاری و بنه ماڵه‌ی ژنه‌که‌ی له له‌نده‌ن قاچیان ڕاکێشابوو! نه له‌ڕاپه‌ڕیندا به‌شدار بوون و نه له کۆڕه‌وه‌که‌دا قاچیان قوڕاوی بوو! ده‌زانن جه‌لال تاڵه‌بانی که‌ی ته‌شریفی هێنایه‌وه بۆ کوردستان؟ ئه‌و کاته‌ی که که‌رکوك داگیر کرابوهوهو یه‌ك له‌دوای یه‌ك شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان ده‌خرانه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و خه‌ڵکی سلێمانیش خه‌ریکی خۆکۆکردنه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی شار به‌جێ بهێڵن، له‌و ڕۆژه‌دا جه‌نابی جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشته‌وه سلێمانی و له‌سه‌ر جاده‌که خوتبه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌دا!! ئیتر باقیه‌که‌ی خۆتان باش ده‌یزانن که ئێمه به‌ره‌و کۆڕه‌و ملمان ناو ئه‌ویش به‌ره‌و به‌غدا ڕۆیشت و ده‌ستی خسته نێو ده‌ستی سه‌دام و ئه‌ملاو ئه‌ولای ماچ کرد!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

