لە بەیاننامەكەى مەسعود بارزانى سەرۆكى پارتى چى تێگەیشتم ؟.
22/05/2010, 12:00 (GMT+1)

مەسعود بارزانى سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لە ژێر فشارى ئەمریكا بەوەى واز لەو هەڕەشە و چاوسوركردنەوانە بێنێت بەیاننامەیەكى دەركرد ,ئەوەى جێى سەرنج بوو لەو بەیاننامەیەدا چەند جارێك ناوى كاكە سەردەشت هاتبوو بەس بەناوى (قوتابى سەردەشت عوسمان) ! سەیرە بەڕاستى تا ئێستاش نەك هەر كادیرە بچوكەكان و بەرپرسە باڵاكان و ڕاگەیاندنەكانى پارتى دان نانێن بەوەى كاكە سەردەشت ڕۆژنامەنوسە ,بەڵكو خودى مەسعود بارزانى سەرۆكى ئەو پارتە كە بەیاننامەكەى بەناوى سەرۆكى هەرێمەوە دەركردووە نازانم ئیتر چۆن بڵێم و چى ناوبنێم كە بۆ تەنها جارێكیش نەیوتووە ڕۆژنامەنوس.
لەم بەیاننامەیە بەڕاستى ئەگەر یەك چركە بیر بكەینەوە و تێڕامێنین تێدەگەین كە ئەوە بە تەنها كادیر و ڕاگەیاندنە بێ تامەكانى ئەو دەڤەر و دەسەڵاتە نیە كە زمانیان لاڵ دەبێت لە ئاست ناوهێنانى كاكە سەردەشت وەك ڕۆژنامەنوس بەڵكو ئەوە سەرۆك و سەركردایەتى ئەو حزبەشە كە تا دواى ئەو ڕووداوە ئابڕوبەرەى لەژێر چاودێرى دەسەڵاتى ئەوان و ناوچەكانى ئەواندا ڕویدا و بە ڕۆژى ڕوناك كەسیێك لە حەڕەمى زانكۆ بڕفێنن و چوار خەندەقى هەولێرى پێ ببڕن و بیبەنە شارێكى تر و دواى دوو ڕۆژ بە سەربەرزى ئەو دەسەڵاتە تەرمەكەى ڕەوانە بكرێتەوە بۆ شارەكەیان جورئەتى یان نیە كاكە سەردەشت وەك ڕۆژنامەنوس ناوبەرن !!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

