کۆمۆنیستی کریکاریش شیوه‌ن بۆ جه‌لادو پیاوکوژ ده‌کات،،
02/11/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ کۆمۆنیزمی به‌ناو کریکاری له ژیر دروشمی مارکسیزمدا شیوه‌ن بۆ ئه‌م جه‌لادانه بگێرن که چ خۆیانوو چ بنه‌ماڵه‌کانیان تا بینه قاقایان سوره به خوێنی ڕوڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ،ئاخر مه‌گه‌ر ته‌نها ویژدانی ئه‌م به‌ناو کۆمه‌نیستانه بیت ئاوه‌ها داکۆکی له پیاو کوژان بکات که به‌مه‌رجێك دوان له قوربانیه‌کان نزیك بوبێتن له ئایدولۆژیاکهیان ،به‌تایبه‌ت هاوڕێ جه‌وهه‌ر که سهکردهیهیکی شیوعی قاره‌مانی دوای
ئه‌نفال بوو که به‌ده‌ستی ئه‌م تاوان باره ته‌سلیم کرا ، به‌ڕاستی کۆمۆنیزمی کریکاری ڕوتان قایمه ئه‌ی باسی ژیانیتان کردووه بۆ له دوای 984 وه پهراندوتانه که ئه‌م کابرا له کوێ بوه بۆ ئیشاره‌تان به کاتی ئهمنو ته‌واریه‌که‌ی نه‌داوه که له‌لای شیخ عه‌زیز بوون‌و شوانیان به حسابی پێشمه‌رگه ته‌سلیم ده‌کرده‌وه، ئه‌م کابرایه به‌شداری ئه‌نفالی کردووه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه تاوان باره‌که‌یدا ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ئۆردگای نه‌سرو دهربهندیخانو زه‌ڕایه‌ن ئاگاداری هه‌موو تاوانهکانیانن .له کۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵیم کۆمهنیزمی کریکاری باشتر وایه ناوی خۆتان بکه‌نه کۆمهنیزمی به‌رگری کردن له جه‌لادو پیاو کوژان،
ئه‌ندامی حزبی شیوعی له ده‌ربه‌ندیخان
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

