فاروقی مه‌لا مسته‌فا میدیا ئەهلییهکانی کڕیوه
24/06/2012, 12:00 (GMT+1)

من لێرەوە نمونەیەك لە سەر كۆمپانیا و پرۆژەكانى فاروق - تاله‌بانى دەنووسم: (فاروقى ملا مستەفا)، كە بزانن چەند پرۆژەى زەبەلاح و بێ مواسەفاتى هەیە (ئاسیا سێل پێشانگاى ئۆتۆموبیل شوقەى بەهاران، كە لە گەورەترین جێگاى سلێمانییە و نرخى شوقەكانى لە كڕین نایەن، تەنها لێپسراوان دەتوانن بیكڕن شارى گۆیژەى 1 و2 و3 كە ئەمیش لە بنارى شاخى گۆیژیە و نرخەكەى فریوەتە ئاسمان و 3 جار زەوى بە بەلاش وەرگرتووە خەستەخانەیەكى گەورە لاى ئیبراهیم ئەحمەد شارى جوان 120 دۆنم زەوى وەرگرتووە- بیناى ئاسیا سیلى تازە تەنیشت حاجى حەسەنى لۆكە و دواتر زەویەكانى پشتەوەى كڕى و ئەویشى كرد بە بینا بەم دوایییە بینایەكى تریشى كردەوە تەنیشت چاپخانەى سەردەم لە رزگاریى و هەموو ئەو پرۆژانە چەندەها كەموكورتى تێدایە و رۆژیك ئەم بە ناو میدیا ئەهلیانە نەیان توانى بابەتێك لە سەر ئەو كەسە بڵاوبكەنەوە، كە هەمووشیان باش دەزانن كارەكانى چۆنن و بە چ داهاتى ئەم پرۆژانە دەكاتەوە. گەر سەیرێكى ئەو رۆژنامە بە ناو ئەهلیانە بكەین دەبین زۆربەى ریكلامەكانى فاروق بڵاو دەكەنەوە و پارەیەكى خەیالێش وەردەگرن رۆژنامەنووسى بەناو ئەهلى هەیە دەچنە لایان و بە قیست، یان بێ مقابل ئۆتۆمبیل وەردەگرن. من لە كۆتاییدا پرسیارێك لەو میدیا ئەهلیانە دەكەم، كاتێك بیناى جاف تاوەر 2 كرێكاری لێکه‌وته خوارەوە كردیان بە چ هەڵایەك و لاپەرەكانیان پێ پڕكردەوە، ده‌زانن بۆچی؟ چونکه ئه‌و پرۆژه‌یه هیچ ریکلامێکی له لای میدیاکان نه‌کردبوو، بەڵام تەنها لە پرۆژەیەكى فاروقدا، كە شارى جوانى بوو (21) كریكار گیانیان لە دەستدا. بۆیه ده‌پرسین بۆچی تا ئیستا ئه‌م میدیا ئه‌هلیانه له‌و باره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کرد؟
وه‌کو وتمان چونکه له‌وه ترسان ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بنووسن، ئه‌وا فاروقی مه‌لا مسته‌فا پشتیان تێده‌کات و ریکلامیان له‌لا دانانێت!
ئا ئه‌مه‌یه حاڵی میدیای ئه‌هلی، که ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت دژی به‌ڕێکردنی بودجه هانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

