سایمۆن سه‌ری باگبۆیی له قوڕنا ، مه‌سروریش سه‌ری مه‌سعود!.
11/04/2011, 12:00 (GMT+1)

چێرۆکی راده‌ستنه‌کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن باگبۆ بۆ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو ، وه‌کو زۆربه‌ی راپۆرته‌کان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ، بریاربهدهستیی ژنه‌که‌ی (سایمۆنی باگبۆ) بووه ، که ئه‌و ژنه قه‌بوڵی نه‌کردووه مێرده‌که‌ی ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم بکات به سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو و بۆ خۆشی له چه‌ند دیمانه‌یه‌ک به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێ بیت دانی به‌وه‌ناوه که به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و خه‌یاڵه نییه ئه‌وان بژیین به بێ ده‌سه‌لاتی له‌و وڵاته.راپۆرته شیکارییه‌کان دلڕه‌قی و رژدی ئه‌و ژنه بۆ ده‌سه‌لات له ته‌ک هۆکارگه‌لێکی دیکه ، به‌رهه‌می ئه‌و ره‌وشه بوو که کۆتایی به ده‌ستگیرکردنی باگبۆ هات.
له‌گه‌ل دووری جوگرافیا ، ده‌شێ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی بچوینین به بنه‌ماڵه‌ی گباگبۆ. ئه‌گه‌ر گباگبۆ له ژێر کاریگه‌ری ژنه‌که‌ی ده‌سه‌لاتی جێنه‌ده‌هێشت و تیرۆری بلاوهپیدهکرد له ساحیلئهلعاج ، ئیمڕۆ ده‌بینرێت ئه‌و مۆدێله له هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌رده‌ستی مه‌سرور بۆ باوکی مه‌سعود بارزانی دووپاتده‌بێته‌وه.
مه‌سرور که سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستنه ، هیچ شهرعیهتییهکی یاسایی نییه که‌چی ده‌سه‌لاتی یه‌که‌م بۆ هاژوانی مه‌سعود راپۆرته‌کانی ئه‌و ده‌زگایه‌یه. مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌نده گرنگی به راپۆرته پۆلیسی و موخابه‌راتییه‌کان ده‌دات که له‌لایه‌ن ده‌زگای کوڕه‌که‌ی به‌رهه‌م دێت ، ئه‌وه‌نده گوێ به‌شه‌قام نادات ، ته‌نانه‌ت گوی به پارتیش نادات ، با فازیل میرانی باس له‌یه‌ک راپۆرت بکات که به لۆژیک نووسرابێت و پێشکێشی مه‌سعودی کردبێت و ، جێگای قه‌بوڵ بووبێت!.
راپۆرته‌کانی کوڕه‌که‌ی که تایبه‌ته به ورد‌و درشتی ژیانی تایبه‌تی تاک به‌تاکی خه‌لکی کوردستان هیچ به‌هایه‌کی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ مرۆڤه‌کان، بۆ ژیان به که‌رامه‌تیی. له رێگای مۆبایلی کۆره‌ک ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی له ژێر چاودیریدان ، به هۆی چاندنی کامێرای چاودێری له هه‌موو ده‌زگایه‌کی حکومی و حزبی و ته‌نانه‌ت ژووره‌کانی نوستنی ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌کانی پارتی و یه‌کیتی و چاودێریکردنی کۆروکۆبوونه‌وه و بلاوه‌پێکردنی پیاوه‌کانی پاراستن به هه‌موو کونجوکهلهبهرێک و بازارێک و چایخانه‌یه‌ک ، وایکردووه ، هه‌موو خه‌لکی کوردستان له ژێر چاودێری مه‌سرور و دواتر له ژێر ره‌حمه‌تی راپۆرته‌کانی ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن .له کۆی ئه‌و هه‌موو راپۆرتانه ، هه‌مووی له ژێر کاریگه‌ری" تیوری پیلانگێران " مه‌سعود راپۆرتباران ده‌کرێت، هه‌ر بۆیه وه‌ک له وتاری پێشووشماندا ئاماژه‌مان پێ‌کرد ،مه‌سعود بڕیاری پێ‌نادرێت و ئه‌گه‌ر بڕیاریش بدات هه‌رزوو په‌شیمان ده‌بێته‌وه. ئه‌و رووهته له سلوکی مه‌سعود ، بڕیاردان و دواتر په‌شیمان بونه‌وه ،به‌شێکی دهگهرێنریتهوه بۆ ته‌عامولکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کان به ته‌عامولێکی ئاسایشی رووت.
له‌گه‌ڵ خویندکاران دانیشتن ده‌کات ، ده‌ڵێت: من بۆخۆم دێم به‌شداری خۆپیشاندانتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م ، که‌چی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به پراکتیک ناهیڵێ 2 که‌س له هه‌ولێر به‌یه‌که‌وه بوه‌ستن. ئه‌گه‌ر ئه‌م دووروویهی مه‌سعود یا درۆکردنانهی مه‌سعود به‌شێکی ، بۆ که‌سێتی لاوازی بگه‌ڕینینه‌وه ، به‌شه‌که‌ی دیکه دیاره کاریگه‌ری مه‌سروره له سه‌ر بریاره‌کانی.
له کۆتاییدا دڵنیاین ، جۆن ژنه‌که‌ی باگبۆ بوو به هۆکاریکی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و چاره‌نووسه ره‌شه بۆ باگبۆ و قوری به‌سه‌رداکرد ، ئاواش مه‌سرور قوڕ به‌سه‌ر باوکی ده‌کات، ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه ئه‌و مه‌شهه‌ده تراژیدیایه ببینین که چۆن مه‌سعود ، موباره‌ک و بابگۆ ئاسا ، له خۆشی بێزار ده‌بێت ، تف له‌و رۆژانه ده‌کات که نه‌یتوانی وه‌ک مرۆڤێک نه‌ک تیرۆریست و تاڵانچییه‌ک ، ده‌سه‌ڵات موماره‌سه بکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

