ئه‌زمونی شه‌ڕی نێو خۆ‌و، دوحیزبی ده‌سڵات له به‌رابه‌ر مێژوو نه‌وه‌ی نوێ دا.
19/04/2010, 12:00 (GMT+1)

لێره‌دا وه‌ک بیرهێنانێک سه‌باره‌ت به‌و هاوپه‌یمانییه‌ی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سڵات دار،بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌ل و نه‌ته‌وه به‌ره‌و کڵۆڵی ونه‌هامه‌تی وپه‌نابردن بۆ باره‌گای مهڵبهندوو لقه‌کان ده‌سته‌مۆ نه‌کرێت ده‌بێت چیتر له‌مه‌و دوا له بچووکترین حیزبه‌وه تا ده‌گاته حیزبی ده‌سڵات دان به‌و راستیه‌دا بنێن که چی تر سه‌رده‌می ده‌سته‌مۆکردنی تاکه‌کانی گه‌ل به تای به‌تی نه‌وه‌ی نوێ له مه‌ودای ده‌سته مۆکردن ده‌رچووه‌و له‌بڕی به به حیزبیکردن واده‌ی چاندنی تۆی نه‌ته‌وه‌یی و خۆشه‌ویستی خاک‌و ئاوه له نێو دڵ و ده‌روونیاندا،ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر مێژوو لاپه‌ره‌یه‌کی تر له تاوانی خۆمان به خۆمان تۆمار نه‌کات و بێ هێزکردن وله ده‌ستدانی هه‌ر هه‌لێک که له بار بووبێت بۆ به هێزکردنی ووڵات ودواییش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌وتی کوردی.
،ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزب و ده‌سڵات دارێکی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان دا خاوه‌نی زه‌ڕه‌یه‌ک ویژدانی نه‌ته‌وه‌یی بێت له‌وه ده‌گات که ئه‌مڕۆ کوردستانێکی نا ئازاد، له‌م چه‌رخی له دایک بوونه‌ی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت ونیمچه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییدا وه‌ک نمونه به‌شیک له‌و ده‌وله‌تانه‌ی که له دوای ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه له یه‌کێتی سوڤیه‌ت جودا بوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند، ته‌نها ووڵاته که له پێش هه‌موویانه‌وه مافی بوون به ده‌وڵه‌تی هه‌بووه‌و تا ئێستاکه‌ش له دوای هه‌موو یانه‌وه دێت که سیاسه‌تی نه‌یارانی ده‌وروو به‌روو دوورتر له دهورووچاویان به‌رایی نادات خه‌ونی به ده‌وله‌ت بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد ببێته خه‌ونێکی راست و، چی تر له فه‌رهه‌نگی پڕ له ووشه‌ی هیچ و پوچی نه‌یاره‌کانمان بۆ هه‌تایی رزگارمان بێت و،ئێمه‌ی کوردیش له رێزبه‌ندی ووڵاتانی جیهاندا له نێو کۆرو کۆبوونه‌وه جیهانیهکاند او باره‌گای نه‌ته‌وه‌کاندا ،ئاڵا بێ نازه‌که‌مان به سه‌ر به‌ر زی بشه‌کێته‌وه ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها له ڕێکخستنی ماڵی نه‌ته‌وه‌یی وجێگۆڕکێی ده‌سڵات ودوور که‌وتنه‌وه له تاکرهویو ناوچه‌گه‌رایی ئۆمێدی لێوه به دی ده‌کرێت،له گه‌ل ڕێزگرتنی ته‌واو له ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر،بۆ نمونه دوا هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان وهاتنی هێزێکی نوێ له ئیراده‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و جه‌ماه‌ری گه‌له‌که‌مان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

