گفتوگۆکان , پیلانێکی تری یەکێتی وپارتی بۆبەرپاکردنی هەڵمەتێکی تر
24/06/2011, 12:00 (GMT+1)

یەکێتی وپارتی ئامانجی سەرەکیان لەم گفتوگۆیانە قەناعەت پێکردنی هەر سێ لایەنە بەبەشداریکردنیان لە حکومەتە گەندەڵکەی بەرهەم تا بەهۆیەوە بتوانن چەند ئامانجێك بەدەست بهێنن لەسەر ئاستی دەرەوەو ناوەوە ئەویش نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانی دەوڵەتان وڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانە کەتاوانباریان ئەکەن بەقۆرخ کردنی دەسەڵاتی هەرێم لەنێوان دووبنەماڵەو دەستگرتن بەسەر سەروەت وسامانی ووڵات وداهاتی نەوتدا لەڕێی بەشداری پێکردنی ئۆپۆزسیۆن لەنازونیعمەتی پۆست وپلەو پارە.لەناوخۆشدا دوورخستنەوەی شەقامە لەئۆپۆزسیۆن وبەشداری پێکردنیانە لەوگەندەڵیەی بۆتە پەتا وهەمووکۆمەڵگەی گرتۆتەوە،دیارە درێژەپێدانی کۆبوونەوەکان بەئیدعای دراسەکردنی پرۆژەی ئۆپۆزسیۆن تەنها بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی وخودی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنە.بۆیە هەرلەئێستاوە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبکەین کەدانیشتنی دووشەممەی داهاتوو دوا دانیشتنە ولەدوای ئەوەشەوە دەستپێکردنی هەڵمەتی هەردووحیزبی فەرمان ڕەوایە بۆ سەر هەرسێ لایەن وتاوانبارکردنیان بەهۆکاری شکستپێهێنانی گفتوگۆکان ، دیارە بەهۆی ئەوەی هەرلەیەکەم دانیشتنەوە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی هەریەکێك لەودانیشتنانەیان بەشێوەیەکی ڕاستگۆ نەخستۆتە بەردەم ڕای گشتی وجەماوەری خۆیان ئەستەمە ڕاستیەکان لەنێوان تاوانبارکردنی یەکتریدا ئاشکرا بکرێت چونکە ئۆپۆزسیۆن ئەوکات هەرچیەك بڵاوبکاتەوە ئەوکاریگەریەی نابێ هێندەی ئەوەی لەکات وساتی خۆیدا ڕاستیەکانیان بۆ میللەت ڕوون بکردایەتەوە.بۆیە دەبێت چاوەڕوانی پیلانی دوای هەڵمەتەکانی یەکتی وپارتی بن وهەرخۆشیان ئەنجامی ڕاسگۆیی نەبوونیان لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان ومیللەت وجەماوەرەکەیان بەتەنها لەئەستۆ بگرن٠
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

