سه‌رۆکی به‌ناو یه‌کێتی په‌رله‌مانتارانی کوردستان به‌رگری له تالانکردن ده‌کات..
26/06/2011, 12:00 (GMT+1)

وشه‌ی پیسمهرگه ئه‌گه‌رچی رۆژانێک که به‌رخۆدانی له دژی داگیرکاران ده‌کرد پیرۆز بوو ، ئێستا ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ئه‌و پیرۆزییه‌ی نه‌هێشت ، ئێستا بریتین له کۆمه‌ڵێ چه‌کدار و مێلیشیات له ژێر فه‌رمانی به‌رپرس و خانه‌واده‌کانیان لێدهخوردرێن.
بۆ په‌رله‌مانیش به هه‌مان شێوه ، په‌رله‌مان کاری پاراستن و داکۆکی کردنه له مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و دانانی هێلهسوورهکانه له به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌کان بۆ خیانه‌ت نه‌کردن و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، له‌سایه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه بۆته ده‌زگایه‌ک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و ، بۆیه ئێستاکه خه‌ڵکی هیچ به‌هایه‌ک بۆ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار دانانێت..رۆژانه ده‌بینرێت له‌شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن که په‌رله‌مانتاران چۆن بێ شه‌رمانه داکۆکی له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و خۆیان کردۆته ئامرازی ده‌ستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه.
نیعمه‌ت عه‌بدوڵا که برای شه‌هیدێکی قاره‌مانه "شه‌هید رێباز ، رێبازی براکه‌ی له بیرکردووه و بۆته بڵندگۆی ده‌سه‌لاتێکی ناشه‌رعی له دژی خه‌ڵکی کوردستان گۆته‌ی نابه‌جێ و نالۆژیکی بۆ راگه‌یاندنه‌کان ده‌دا. ئه‌وه‌تا له کاتێکدا سێ په‌رله‌مانتاری ئۆپزسیۆن داوای ئیلغاکردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر ده‌که‌ن ، ئه‌و وه‌ک زمانحاڵی تالانجییهکان هاتۆته‌گۆ ئه‌و مووچه که له گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌دزرێت ،به‌شه‌رعی ده‌زانێت!.
مه‌خابن که جه‌نابتان برای شه‌هیدێکی سه‌رکرده‌ن ، که ئێستا له ژیاندا بمایه ، هه‌رگیز ئه‌و ره‌وشه‌ی کوردستانی قه‌بوڵ نه‌ده‌کرد.
نیعمه‌ت عه‌بدوڵا، وێرای مووچه‌ی خانه‌نشینی ، چه‌نده‌ها نه‌سریه‌ی وه‌ک گۆڤاری شه‌هید و یه‌کێتی په‌رله‌مانتاران وه‌رده‌گرێت ، زیاتر له 2000 مه‌تر دووجا ئه‌رزه‌شی له هه‌ولێر و سلێمانی له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی ره‌شورووت وه‌رگرتووه.
جێگای سه‌یر نابێت که‌سێکی ئاوا تالانچی به‌رگری له مووچه‌ی خانه‌نشێنی په‌رله‌مانتار بکات و ده‌یه‌وێت تا دنیا دنیایه مووچه‌ی 5000 دۆلارییه‌که‌ی مانگانه وه‌ربگرێت.. چ شه‌رمه که‌سێک به‌رگری له دزی و تالانی ئاشکرا بکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

