سیناریۆکانی دەسەڵات زەنگێکی مەترسیدار
28/02/2011, 12:00 (GMT+1)

دەزگا بەدناوەکەی زانیاریش هەمان ڕێچکەی گرتووەو بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خێزانی تاڵەبانی ئامادەیە قێزەونترین تۆمەت بداتە پاڵ نەیارەکانی زۆرترین تۆمەتی هەڵبەستراوی باویش بەپێی بارودۆخی هەرێمەکەمان دەگۆڕێ بەڵام زۆرترینیان تۆمەتی ئەخلاقی وبەکرێگیراویە کەئەم دەزگایانە خویان پێوە گرتووە
من لێرەدا تەنها نموونەیەکی دەزگاتان بۆ دەخەمە ڕوو کە ناڕاستی ئەوسیناریۆیانەی دەسەڵات دەخاتەڕوو،لەلایەن دەزگای زانیاری دوو کەسی سەر بەئیتلاعات وپاراستنی پارتی گیران کەهێشتاش لەژیاندان ولای پارتین بۆیە ناویان ناهێنم ناوەکان لای کوردستان پۆست پارێزراوە ،خرانە شوێنی تایبەت وئەوپەڕی ڕێزیان لێ دەگیرا تەنها بۆ بەکارهێنانیان بۆ ئەنجامدانی کاری کوشتن وتێکدەرانە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و ئامادەییان دەربڕی کەهاوکاریەکی باشی ماددی ئەکرێن پلانەکەش هەرئەوە بوو بەئەنجام گەیاندی کارەکە دەزگا دووئامانجەکەی دەپێکا یەکەم ئەنجامدانی کارەکەو دواتریش دزەپێکردنی زانیاری بەتێوەگلانی ئەودوانەو دواتر لەناووبردنیان لەلایەن پارتیەوە،بەڵام ئەو دوانە زۆر لەوان بەئاگا تربوون پێش ئەوەی بەرەو ئەرکەکەیان ڕەوانە بکرێن لەزیندان یاخود لەوشوێنەی تیای بوون هەڵهاتن وگەیشتنەوە ناوچەکانی پارتی
بەهۆی ئەوەی ناتوانرێ سەرجەم سیناریۆکانی تر باس بکرێ لەبەر ئەوەی ناوهێنانی تێ ئەکەوێ نامانەوێ زیاتر درێژەی پێ بدەین بەڵام بەئەنجام گەیاندی سیناریۆی زیان گەیاندن بەهاووڵاتیان ناچارین ئاشکرای بکەین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

