چه‌كوشی كوردستانپۆست به هه‌ڵه له‌سه‌ر به‌رپرسه چاكه‌كانیش ده‌دا
04/04/2009, 12:00 (GMT+1)

هیچ گومانی تێدانیه میدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان خزمه‌تێكی یه‌كجار زۆری كردووه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسان لێیان بترسن، جێگه‌ی داخه ده‌بوایه په‌رله‌مان و ده‌زگای قه‌زایی به‌و كاره هه‌ڵبسایه، به‌ڵام وا رۆژنامه‌وانی پێ هه‌ڵساوه، رۆژ به‌رۆژ هه‌نگاو زیاتر ده‌نێت و تازه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌و 26 رۆژنامه‌نووسه بوو له هه‌ولێر. بۆ ئه‌وه‌ی ئهوكاریگهرییه چاكه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری بمێنێت واچاكه ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه نه‌سوتێنن، هه‌ڵبه‌ته له‌نێو به‌رپرسان باش و خراپ و خراپتر و زۆر خراپتر هه‌یه، ناكرێ هه‌موو ئه‌وانه به یه‌ك ته‌رازوو بپێورێ، به‌شی هه‌ره‌زۆری خراپن و ئه‌وه‌ش وایكردوه ره‌زای هه‌موو به‌رپرسێك گران بێت له‌لایه‌ن میلله‌ت، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی كوردستان كه سه‌یاره‌ی مۆنیكاش ده‌بینی رقی لێ هه‌ڵده‌ستێ، به‌ڵام مانای وانیه هه‌موو به‌رپرسه‌كان خراپ بن، به‌شێكی به‌رچاو له‌وان پاك و چاكسازههیه. له‌و ماوه‌یه بینیم ناوی د.زریان و پشتیوان سادقیش وه‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌وتبوون، ئه‌وانه له‌لای خه‌ڵكی به لایه‌نگری هه‌ژاران حسابن، هه‌روه‌ها قادر عه‌زیز و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین.. له راستیدا تێكه‌ڵكردنی چاك و خراپ یانی هه‌تا تێكه‌ڵكردنی خراپ و خراپتر) له فه‌رهه‌نگی ئه‌كادیمی پێی ده‌وترێ (تێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه‌كان-خلگ الاوراق) له‌كاتێكدا لێك جیاكردنه‌وه‌ی مانای زانستی (راگه‌یاندنی ئامانجدار-اعلام الهادف) ده‌به‌خشێ. ئه‌و تێكه‌ڵكردنی وهرهقهكانه له قازانجی هه‌ره خراپه‌كانه.. ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بین به‌شێك له گه‌نده‌ڵچی و ئه‌و تاوانبارانه‌ی سامانی میلله‌تی كوردیان خواردوه یان له‌كه‌ی نیشتمانی و ئه‌خلاقیان له‌سه‌ره هه‌وڵ ده‌ده‌ن زانیاری سوڕدراو (معلومات تچلیلیه) بۆ كوردستانپۆست و هه‌ندێ سایت و میدیای تر بنێرن.. له‌سه‌ر كه‌سانی چاكتر.. بۆ ئه‌وه‌ی میسداقیه‌تی ئه‌و ناوه‌ندانه لاواز بكه‌ن و پۆلینی ده‌ستنیشان كردنی چاك و خراپ نه‌مێنێت، كه پرۆسه‌یه‌كه ئه‌مپێری میلله‌تی زیندوو و نیشان ده‌دا، واچاكه هه‌ر وتارێك هات یه‌كسه‌ر بڵاو نه‌كرێته‌وه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ بزانرێ چه‌نده راسته؟ له‌كوێ هاتووه؟ مه‌به‌ستی چیه؟ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له بنه‌ماكانی راگه‌یاندنی ئامانجدار و ئاسایشی راگه‌یاندن.. ئه‌وه‌ش ده‌بێته یارمه‌تییه‌كی مه‌زن بۆ ئێمه‌ش له‌نێو كوردستان كه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌خت و دژوار دژ به‌ئێمه ده‌كرێ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات، ده‌یانه‌وێ ئێمه تومه‌تبار بكه‌ن به قه‌ڵه‌می سه‌ربه نوری مالیكی و میت و سیاو ئیتلاعات.. كه هه‌رگیز پیشه‌ی ئێمه نه‌بووه ئی خۆیان بووه.
کوردستانپۆست: دیاره به‌رێزتان ئازادن چۆن کوردستانپۆست هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌لام هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ک له نێو سیسته‌می مافیایی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌ردوو بنه‌ماڵه جێگه‌ی خۆی بگرێت ، هیچ پیویست به ههلسهنگاندنیکی ئه‌وها جیا له سیستهمهکهوهی بۆ ناکرێت دیاره ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت نامهتقی ده‌بێت . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که نێویان هاتووه له نووسینه‌که‌تان به پیاوی باش ناویان هاتووه!، با له بڕی مانه‌وه و خۆ هه‌ڵخستن به که‌سێتی پۆزه‌تیڤ ، ئه‌وانیش له گه‌ڵ شه‌قام ئه‌و هه‌لومه‌رجه نێگه‌تیڤه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیای ره‌تبکه‌نه‌وه وه‌ک ئیعترازێک بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تییه ده‌ستله‌کار بکێشنه‌وه و پییان بڵێن ئێمه نامانه‌ویت له گه‌ل ئێوه‌ی دز و چه‌ته‌و مافیا کار بکه‌ین.. پشتیوان سادق که ئه‌گه‌ر وادهبنێین وه‌ک تۆ ده‌بێژی پیاویکی باشه و ناوی هاتووه له گه‌ڵ گه‌نده‌ڵان و ئێمه‌ش کاغه‌زه‌کانمان تێکه‌ل به یه‌کتری کردووه ، ئێ خۆ ده‌کرێت ئه‌و پشتیوانه هه‌ر ئێستا ئیستقاله بدات له نێو پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی که جگه له ئاشبه‌تاڵ و دزی و تیرۆر و جاشایه‌تی و 31ی ئاب خۆی رزگار بکات و میژووی خۆی پاک بکاته‌وه ، که ئه‌وه ناکه‌ن دیاره ئه‌و سیسته‌مه‌یان قه‌بووڵه ، که قهبوڵیشیان بێت ، به‌شی خۆیان تاوان به ته‌وێڵیانه‌وه ده‌بێت و بۆ رۆژی دادگایی ئه‌و سیسته‌مه سزایی گه‌لیان وه‌به‌رده‌که‌وێت.
بۆ دکتۆر زریانیش دیاره ده‌کرێت بۆ ئه‌ویش هه‌مان لۆژیک ببێ به وه‌ڵام.
بۆیه به‌رێز ئه‌میره ئێمه له کوردستانپۆست هه‌موو سیسته‌مه‌که ره‌تده‌که‌ینه‌وه ، خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌و راستییه ده‌زانن ، هه‌ر بۆیه‌شه کوردستانپۆست به زمانحاڵی بوێری خۆیان هه‌ژماری ده‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

