ئایا ده‌زانیت ،بۆچی 14ی ئازار پشوی ڕه‌سمیه؟
11/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئایا هه‌موو تاکێکی میلله‌ته‌که‌مان مه‌لا مسته‌فا ی به‌و سه‌رۆکه ده‌ناسێت که ڕۆژی له‌دایك بونی به‌رز ڕاگرێت؟ ئایا ئه‌مه له ڕۆژی له‌دایك بونه‌که‌ی سه‌دام ناچێت که میلله‌ت به‌زۆر ڕاپێچ ده‌کرا بۆ ئاهه‌نگ گێران له‌کاتێکدا که هه‌موومان به‌ڕۆح دژی بووین؟ ئایا به‌رزانی ئه‌و سه‌رۆکه بوو که سه‌رفرازی بۆ کورد هێنا یان شه‌رمه‌زاری؟ ئایامهلا مسته‌فا سه‌رۆکی هه‌موومان بوو، یان سه‌رۆکی پارتی به‌ناو دیموکراتی کوردستان بوو؟ ئایا مه‌لا مسته‌فا ئه‌و فریشته‌یه بوو که ده‌هێنێ هه‌مومان ڕۆژی له‌دایك بونی له‌یادماندا بێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه زۆر هه‌ڵده‌گرێت، مێژوی مه‌لا مسته‌فا یش پڕه له ئه‌ڵقه له‌گوێی و خزمه‌تکردنی بێگانه! که به‌لای هه‌مومانه‌وه ڕوونوئاشکرایه، بۆیه ته‌نها یه‌ك ڕسته وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانه
14ی ئازار ڕۆژی له‌دایك بوونی گه‌وره‌ترین سه‌رۆکی ئاشبه‌تاڵه له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا
بۆ ئه‌م وه‌ڵامه‌ش ده‌توانن هه‌موو کتێبه مێژویه‌کان به‌سه‌ر که‌نه‌وه، بزانن له مێژوی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کدا، شۆڕشێك ده‌بیننه‌وه که له ترۆپکی گڕوتینه‌وه، له چاوتروکاندنێکدا هاتبێته سه‌ر سفر!! ته‌نها شۆڕشه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فای به‌رزان نه‌بێت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

