<

نەقیزەكەى گۆڕان دیسانەوە دەسەڵاتى بنەماڵەى ڕاچەڵەكاند

01/02/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەو بەیاننامەى گۆڕان دەریكرد تەنها بەیاننامەیەك بوو بەڵام هەردوو بنەماڵەى تاڵەبانى و بەرزانى خستە ئینزارەوە، بێ گومان ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەوان ترسیان لە جەماوەر هەیەو دەترسن تووشى قەیرانێكى وەك و میسرو تونس ببنەوە، جەماوەریش دابەش بوون بۆ دوو جەمسەر، جەمسەرێكى خەڵكە ڕەش و ڕووتەكەیە كە حەوت ساڵە موچەكەى دەخورێت و دەدرێت بە دەمانجە بۆ كۆنە جاش و سەرۆك جاش، ئەو خەڵكەى كە بە عارەقەى ناوچاوانى خۆى دەژێت و هیچ ماف و زەمانەتێكى لەم وڵاتەدا نییە، ئەو گەنجانەى كە تەنها ئاخ بۆ ئۆتۆمبێلى دوا مۆدێل دەخون كە لە ژێر دەستى منداڵانى بەرپرسەكانە، جەمسەرەكەى دیكەشى ئەو خەڵكە كەمەیە كە ئینتەلایان كردووەو بە موچەى زۆریش تێر ناخۆن سەروەت و سامانى ئەم گەلەش دەدزن، كە بێ گومان زۆربەى خەڵكى هیچ ئومێدێكى بە گۆِران و چاكسازى لە ناو ئەم دەسەڵاتەدا نەماوەو دەیەوێت دەمچاوى تازە ببینێت تا ئەوانیش تاقى بكاتەوە، كە كار وا بڕوات ئەوە ئەمرۆ بێت سبەى جەماوەر جاوەڕوانى كەس ناكات و وەك و خەڵكى میسرو تونس بڕیارى خۆى دەدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست