کاک نەوشیروان عیفریتە
06/04/2009, 12:00 (GMT+1)

دەیووت : کاتی خۆی لە ناوچەیەکدا عیفریتێک دەبێت زۆر هیچ لەبارانەبوو دەبێت و بێجگە لەزلی و هات و هاوار زیاتر هیچی تری لێ بەدی ناکرێت . هەر لەسەر بەرهەمی ئەم و ئەو دەلەوەڕی و شتی ئەم و ئەو داگیر دەکات و دەیکات بە هی خۆی ، ڕۆژێک لە شوێنێکا کوخێکی گەورە دەبێت هەر لەخۆیەوە دەچێتە سەر کوخەکە و دەیکات بەهات و هاوارو بۆڵە بۆڵ و کوخەکە تێک دەدات و ئەڵێ ئەمە ناوچەی منەو کەس بۆی نیە کوخی تیا بکات و کێش ئەم کوخەی کردوە بابێتە بەرەو ڕووم ئەگەر ئازایە ئێستا هەپرون بەهەپرونی دەکەم . لەم هات و هاوارەدا دەبێت لە پڕێکا تارمایی ئەو ناوە دادەگرێت و عیفریتێکی زۆر لە خۆی گەورە تر دەردەکەوێت ، عیفریتەکەی یەکەم کە دەبینێ ئەو عیفریتە زلەیەو زۆر لەخۆی گەورەترە و ئەو کوخەش هی ئەوە بە پەلە ڕائەکاتەوە ماڵەوە و بەژنەکەی دەڵێ ئافرەت بۆ خاتری خوا فریام کەوە کەتنم ناوەتەوە کوخی عیفریتێکی زۆر گەورەم تێکداوە ئێستا بێت هەپرون بە هەپرونم دەکات . ژنەکەشی پێ ی دەڵێ هەی هیچ لەبارانەبوو دەباشە خێرا پاڵ کەوە و خۆت بکە بەنوستوو فزەت لێوە نەیەت. ئەویش پاڵ دەکەوێت و خۆی دەکات بە نوستوو ژنەکەشی خێرا دای دەپۆشێ . کاتێک عیفریتە زلە دێتەوە دەبینێ کوخەکەی تێکدراوە توڕە دەبێت ویەکسەر بەرەو ماڵی عیفریتەکەی تر دەکەوێتە ڕی بەهاوارو گرمە گرم ئەو ناوە هەموی دەلەرێتەوە بە ناڵە ناڵ و قاچ دانی بەزەیدا کاتێ ژنی عیفریتی یەکەم دەبینێ ئەو شتە زلە هاتوە و کار لەکار ترازاوە وئێستا دارو بەرد کاول دەکات یەکسەر بەرەو پیری دەچێت بە پاڕانەوە و پێ دەڵی : بۆخاتری خوا کەمێک لەسەر خۆ بە منداڵەکەم زۆر نەخۆشە لە ژورەوە نوستوە با خەبەری نەبێتەوە چونکە ئەگەر خەبەری ببێتەوە ئەوا دەست دەکات بەگریان و ئەم ناوە هەمووی بێزار دەکات ، عیفریتەکەش لەبەر خاتری پاڕانەوەی ژنەکە بەزەیی پیادێتەوە و وازی لێ دێنێ و عەفوی دەکات و دەگەڕێتەوە . جامنیش لێرەوە دەمەوێت بەم پەندە بە کاکە بخ بخ بڵێم بەسەری مەلا ئەو کاک نەوشیروانە وەک عیفریتە زلە وایە لەگەڵ لە قوم قومەی گردەکە هاتە خوارێ ئەبێ بە حەوت کەس مەلا داپۆشن یان باواجو دەترسم فریا نەکەوێت دای پۆشین و یەکسەر زەنەقی بچێ و لە حەوت ساڵات ڕاست ببێتەوە . لە بەر ئەوە بۆ خوا پێ ی ئەڵێم ئەو خنە خنە نەکات باشترە چونکە با گرمە گرمەکەی کاکە نەوە دەست پێ نەکات باوەڕ بکە وەک کینگ کۆنگ وایە .
کاروانی حاجی مارف
سلیمانی 2009/4/4
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

