سۆما سەلماندی، سلێمانی حكومەتی تێدا نییە
16/07/2010, 12:00 (GMT+1)

لەو شارەدا كە ئوتێلەكانی ناگەنە 20 ئوتێلی باش گەورەترین كارەسات شەوی 15-7 لەیەكێك لەئوتێلە راقیەكاندا رویدا لەكاتێكدا بەرپرسانی ئەو پارێزگایە ناتوانن هۆكاری ئەو كارەساتە رونبكەنەوەتەنیا سەرەتا نەبێت كە وتیان بەهۆی شۆڕتی كارەباوە بوو، ئیتر بێدەنگەیان لێكرد، ساغنەبۆتەوە دەتوانرا كارەساتەكە بچوكتر بێت یان نا چونكە هەر ئەو شەوە كاتێك خۆم گەیاندە شوێنەكە یەكێك لەرزگاربوەكان كە لەدهۆكەوە هاتبوو گاڵتەی بەوە دەهات كە ئەوە شۆرتی كارەبا بێت چونكە ئەو وتی نەخێر گڕی ئاگرەكە هێندە بەهێز بوو كەس نەیزانی چۆن هەر پێنج قاتەكە بەیەكەوە گڕی گرت، بۆنی غاز هەموو نهۆمەكانی تەنیبوو، هەموو گڕگرتنەكە تەنیا 10خولەكی خایاند، خەڵكی ناو ئۆتێلەكە هەر ئەوەندەی تێدا بوو كە بەمردووی و برینداری رزگاریان بوو، بۆیە ئەو 14هاوڵاتیەی كە بیانین جۆرەهایان تێدایە و بەم روداوە سەلمێنرا سلێمانی نە حكومەتی تیایە نە ئارامە بۆ خەڵكی بیانی، شارێك كە ئۆتێلە راقیەكانی بەم شێوەیە بێت دەبێ ئۆتێلەكانی تری چۆن بێ، بەرپرسانی سلێمانی هەر روداوێكی ئاگر كەوتنەوە بێ بە شۆرتی كارەبا قسەی لەسەر دەكەن لەكاتێكدا 14 هاولاتی بیانی كە یەكێكیان ئەمریكی یەو نازانرێ سەربازیە یان مەدەنی گومان زۆر دروست دەكات كە ئیدارەی سلێمانی و بەرهەم ساڵح لەلایەن باڵیۆزی ئەو ولاتانەوە بكەوێتە بەر لێپێچینەوە، روداوەكەی سلێمانی كە بەهۆی بەردانەوەی غازەوە ئاگرتێپەردان بوە زۆر پرسیار لای بەرپرسان و بەتایبەتی پارێزگاری سلێمانی و بەرهەم ساڵح جێدێڵی و دەكەونە بەر ئەوەی كە نە سلێمانی ئارامە بۆ بیانی و نە بیانی پارێزراو دەبن. بەڵكو موخابەراتی ولاتان تەراتێنی تێدا دەكەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

