كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه که به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت به‌لای ئه‌و چالاكییانه‌دا ناچێت
09/10/2009, 12:00 (GMT+1)

كورده‌كان وای ده‌بینن كه دروستكردنی لۆبی كوردی له‌واشنتۆن كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا كوردی پیا تێده‌په‌رێت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بریاردرا لۆبی كوردی له‌ئه‌مه‌ریكا دروستبكرێت، له‌وبواره‌شدا بودجه‌یه‌كی زۆر، كه به‌چه‌ندین ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ته‌رخانكرا، كه‌چی ئێستا ئۆفیسێكمان نه‌بینی به‌ناوی لۆبی كوردییه‌وه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان كورد له‌ساڵانی ده‌یه‌ی 1930ه‌وه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كۆچیان كردووه، كاتێك كۆمه‌ڵێك خوێندكار به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته، پاشان به‌دوای هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلولدا شه‌پۆلی دووه‌می ئاواره بونی كورد روه‌و ئه‌مه‌ریكا دهستپێدهكاتو دوابه‌دوای جه‌نگی كه‌نداوی ساڵی 1991و رووداوه‌كانی 31ی ئابیشدا ژماره‌یه‌كی زۆری كورد رووده‌كه‌نه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌درێژایی چل ساڵی رابردوو هه‌زاران كوردی باكورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆكاری جیاواز جیاواز به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كۆچیان كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان ئێستا نزیكه‌ی 40 هه‌زار كورد له‌ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌م ره‌وه‌نده به‌په‌رته‌وازه‌یی به‌سه‌ر شار‌و ولایه‌ته‌كاندا دابه‌شبوون. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا نه یانتوانیانه که ئه‌و ژماره‌یه‌ی كورد له‌ئه‌مه‌ریكا بكرێته ده‌نگێكی كاریگه‌ر هه‌روه‌ها وتی حزب و حزباتی لێره كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و لاوازییه‌وه دوركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌چالاكییه‌كان، حزب پارتی له ئه‌ماریکا كۆنترۆڵی بواره‌كان دهكاتو ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حزبه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبێنن، ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌توانرێت هێزێكی كارا‌و ئینتیمایه‌كی پته‌و بۆ كورد دروستبێت. من ئه‌مه دهخامه سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك جوله‌كه‌و ئه‌رمه‌ن كه نموونه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ن خاوه‌نی لۆبییه‌كی كاران له‌ئه‌مریكادا، توانیویانه كار بۆ مافه‌كانیان بكهنو دۆز‌و ناسنامه‌و كلتوری خۆیان به‌هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ئاشنا بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌گرنگی ده‌زانێت كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كورد بۆ دانانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و منداڵه كوردانه‌ی له‌سه‌ر نه‌ریت و كولتووری كوردی رابهێنرێن، چونكه زۆر به‌ئاسانی له‌ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه له‌ناو كلتوری ئه‌مریكیدا كاڵ ده‌بنه‌وه، نمونه‌شیان ئه‌و ره‌وه‌نده‌ی له‌دوای هه‌ره‌سی 1975 هاتوون زۆر زوو كاڵبونهتهوه ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك نه‌بێت بۆیان ناتوانن خزمه‌تی ئاینده‌و وڵاتی ره‌سه‌نیان بكه‌ن. پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه حكومه‌تی هه‌ریم هه‌وڵبدات بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانستی و رۆشنبیری بۆ كورده‌كانی ئه‌مریكا، بۆ سازكردنی كۆڕ‌و سیمینار بۆ لاو و گه‌نجه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زاوه له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیداو ئاشنا كردنیان به‌گیانی نه‌ته‌وایه‌تی، چونكه زۆرێك له‌كورده‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیوایان نه‌ماوه به‌حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی وه بێزارن له سه‌رکردایه‌تی کۆرد به تایبه‌ت پارتی. قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌واشنتۆن زۆر جار ئه م قسانه رهتدهكردۆتهوه كه باسی لاوازی ره‌وه‌ندی كورد ده‌كه‌م ، چونكه ئه‌م لاوازییه به‌ئه‌ندازه‌یه‌كه له‌ئاستی نه‌بووندا بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه ره‌تناكاته‌وه كه به‌شێكی ئه‌و لاوازییه په‌یوه‌ندی به‌حیزب حیزبێنهوهیه كه كاریگه‌ری نێگه‌تیفی هه‌بووه. نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشك ده‌خاته سه‌رئه‌وه‌ی كه نوسینگه‌كه‌یان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رۆحی ته‌سكی حزبایه‌تی له‌ناو ره‌وه‌ندی كوردیدا نههێڵنو دڵ‌و ده‌رونی هاوڵاتیانی كوردی دانیشتووی ئه‌مه‌ریكا به‌لای نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا رابكێشن‌و هه‌مووشیان نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هی خۆیان بزانن ئێمه كاتێك كه دێینه ناو نوسینگه‌كه‌وه، شه‌بقه‌ی حزبایه‌تی لاده‌به‌ین، چونكه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. قوباد‌و هکمهت ئه‌قڵیه‌تی حزبایه‌تی كۆن‌و فاشیلییان هه‌یه وه زۆر گه‌شبینن به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجه كوردانه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا تازه سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن، پێیوایه ئه‌وان ده‌زانن چۆن دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یان پێشبخهنو به‌سه‌ر ئه‌قڵیه‌تی حزبایه‌تی كۆن‌و فاشیل زاڵ ده‌بن.
مامۆستای زانكۆی مه‌ریله‌ند - ئه‌مه‌ریکا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

