یەكێتى تۆ جەماوەر بووى ... جەماوەریش پێشمەرگە بوو
19/02/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەم دێرەى سەروە تاكو ئێستاش راستە بەمەرجێك یەكێتى بنەمالەى جەلال تالەبانى لەناو ببات چونكە باوەر ناكەم نەوەى نوێ نەوەى ئەمرۆ مێژووى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بزانێت هەر لە دامەزراندنیەوە لە 1 / حوزیرانى/1976 و ئینجا تێپەر بین بەناو روداوەكانى كارەساتى (هاكارى) و شەهید كردنى شەهیدانى خەباتگێرى وەك شەهید عەلى عەسكەرى وشەهید حوسێن بابە شێخ وشەهید دكتۆر خالید وشەهیدانى دیكەى سەرەتایى لەلایەن سەركردایەتى كاتى بارزانیەكان و هەروەها بەردەوام تێپەرین بە خەباتكردنى ئەم یەكێتیە خێر لەخۆ نەدیوە تا دەگاتە شەهید بوونى شەهید ئارام. بێجگە لە روداوەكانى قرناقەوپشت ئاشان و گفتوگۆ ى سالى1983 ئینجا تیرۆر كردنى سەركردەكانى یەكێتى وەك شەهیدان مامە ریشەو سەید كریم و تا دەگاتەوە كیمیا بارانى هەلبجەو ئەنفال و وێرانكردنى هەزاران گوندو لادێكانى كوردستان و لاواز بوونى بزوتنەوەى رزگارى كوردستان تاكو سەرهەلدانى راپەرینە مەزنەكەى سالى1991 و....هتد.
بەلام یەكێتى نیشتیمانى كوردستان هیچ كاتێك وەكو ئێستا لاواز و زەلیل نەبووە لە سایەى رێكەوتنە ستراتیژیەكەى(جلال تالەبانى لەگەل مەسعود بەرزانى) چونكە رێكەوتنى ستراتیژى بۆ خودى یەكێتى واتاى تەسلیم بوونە بە حیزبەكەى بەرزانى و بۆ كەسێكى وەك جەلال تالەبانیش كەسابەتێكى زۆر چاكە چونكە ئەویش بەرژەوەندى بنەمالەكەى خۆى دەوێت. ئەگەرنا بۆ یەكێتى نیشتیمانى كوردستان هیچ حیكمەتێكى تێدا نیە جگە لە لەناوچوون و لاوازى نەبێت.
با یەكێتیەكان باش بزانن نەك بنەمالەى تالەبانى مانەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەندە بە جەماوەر بونەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان چونكە تاكو رێكەوتنە ستراتیژیەكە بمێنێت هیچ چاوەرێ ناكرێت جەماوەر بە یەكێتى ببێتەوە جا هەلێكى لەبارە كە یەكێتى نیشتیمانى زۆر زۆر بە خێرایى بگەرێتەوە نێو جەماوەر چونكە ئەگەر هێزەكانى بنەمالەى بەرزانیش تاوان بكەن وەك ئەوەى لە سلێماى ئەنجامیاندا بە پلەى یەكەم یەكێتى تاوانبار دەكرێت بۆیە داوا لە رێكخستنەكانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دەكەین بە تایبەتى هێزى پێشمەرگەى ئەمین و راستگۆ شان بە شانى جەماوەر راپەرن لە دژى هەردوو بنەمالەى بەرزانى و تالەبانى.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان



















