<

پژاك و قەیرانی لۆژیك

پێش 23m
حەمە سوسەییپژاك و قەیرانی لۆژیك
پژاك باڵی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان لە هەوڵدایە بۆ لەناوبردنی کێشەی کورد و خاکەکەی هەروەك چۆن لە ڕۆژئاڤا و باکوور بە ئەنجامیان گەیاند. پژاك بۆ ئەوەی خۆڵ بکاتە چاوی کوردەوە لە ڕۆژهەڵات دێت و داوای ئەوەیان لێ ئەکات کە فەلسفەی (ئینتیگراسیۆنی دیموکرات) بەمانای خۆبەدەستەوەدان نیە بۆ داگیرکەرانی کوردستان، ئەوان پێیان وایە (پژاك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌نتیگراسیۆن بە مانای سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد نییە، بەڵکو بریتییە لە پێناسەکردنەوەی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە لەسەر بنەمای دانپێدانان بە مافە کۆمەڵییەکان، فرەنەتەوەیی، خۆبەڕێوەبردنی دیموکراسیانه‌ و بەشداریی یەکسان لە دیاریکردنی چارەنوسی سیاسیدا.
کاتێ لەو پەیامەی پژاك وورد ئەبیتەوە ئەبینین خۆی لە دوو خاڵی بنەڕەتی و سەرەکی دزیوەتەوە و نایەوێ خۆی لێ نزیك بکاتەوە، ئەوانیش :
یەکەم/ پژاك بە هیچ شێوەیەك ناوی ئێران،عێراق،سوریا و تورکیای وەك داگیرکەر نەناساندوە. کە خۆی ئەمە هەڵە نیە بەڵکە تاوانە. لەبەرئەوەی تا تۆ بەتەواو و دروستی ئەم دەوڵەتانەی لە سەر خاکی کوردستان دروست بوون وەك داگیر نەیان ناسێنێ ، ئەوا مەحەڵە بتوانی چآرەسەری تەواوی بۆ بدۆزیتەوە.
دووەم/پژاک هەروەك دەستە خۆشکەکەی لە باکوور و رۆژئاڤا بەهیچ شێوەیەك خاکی کوردستانیان لا گرنگ نیە و تەنها و تەنها باس لە مافی کلتووری و مافە کۆمەڵایەتیەکان و خۆبەڕیوەبەری خۆسەر دێنن کە ئەمەش دۆزی ڕەوای کورد بە تەواوی پێچەوانەیەتی. کورد کێشەی زەوی داگیرکراوی هەیە پێش ئەوەی کیشەی زمان و کلتوور و مافی کۆمەڵایەتی بێت. بێ ڕەچاو کردنی کیشە سەرەکیەکە کە داگیرکردنی خاکی کوردستانە و بازدان بۆ چەند کیشەیەکی تر ئەوا دۆزی کورد لە نەتەوەوە ئەگۆڕێتە سەر دۆزێکی لۆکاڵی و ناوخۆیی بێ ئەرزش.
ئاپۆ و هاوشێوەکانیان ناتوانن بەو تێرم و زاراوە بێگانانە کورد تەفرە بدەن و وایان لێبکەن واز لە نەتەوە و خاك بهێنن. ئەمەی ئاپۆ و پژاك و هاوشێوەکانیان ئەیانەوێ ئەچنە خانەی خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانیەوە، بۆیه لەهەمان کاتدا پێوستە هەروەك چۆن پارتەکانی ڕۆژهەڵات خۆیان ڕادەستی ئەم جۆرە بیرکردنەوە هەڵانە نەکەنەوە.
ئەو کاتەی لەسەرەتای جەنگی ئەمریکا و دژ بە ئێران لە مانگی فیبریوەری ئەم ساڵەوە ، ئەردۆگان داوا لە ئەمریکا ئەکات کورد بەشدار نەکا لەم شەڕەدا دەنا ئەوان دژی ئەوەستنەوە، خۆشبەختانە ئەمریکا نەیهێشت پژاك بێتە ناو هاوکێشەکەوە کە ئەردۆگان زۆر باش ئەیوست ئەمە ڕووبدا، چونکێ ئەو کات زۆر بەئاسانی هەروەك سیناریۆکەی ڕۆژئاڤا بەشداری ئەکرد و کوردیش لەو بەشەدا هەمان ئاکامی ڕۆژئاڤای ئەچنینەوە.
ئەوانەی پژاك و پەکەکە داوایان کردوە ئەتوانن لەڕێگا سكاڵا وەیان عەریزەیەکەوە پێشکەشی بکەن و پێوستی بە چەك و خوێن نیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست