نیشتمانی من
19/11/2014, 12:00 (GMT+1)

پڕییه‌تی
لهبهشینهوهی
ڕق!.
نیشتمان بمووره
له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانمدا
مینه‌کان ده‌ته‌قن،
تۆپ هاوێژه‌کان
کوێرایی ده‌به‌شنه‌وه...
لهتهقینی مینه‌کان پێما
ده‌ریاش پڕ ده‌بێ
لهخومار!.
جیوتیش* ناتوانێ
هه‌نگاوه‌کانی
سبه‌ینێیه‌ك دیاری بکات.
که‌مارا **گه‌یشت
ئیتر،
نیشتمان پڕ ده‌بێ
له‌خوێن و
گه‌مژه‌کان
هه‌نگاوی سبه‌ینێمان
ئه‌گێڕنه‌وه بۆ دوێنێ.
ئه‌ی گه‌مژه!
چیتر بهپۆستاڵهکانت
سبه‌ینێی من و
دوێنێی خۆت و
ئه‌مڕۆی نیشتمان، له‌یه‌ك مه‌ده.
ڕانیه
هاوار ته‌یب
*جیوتیش: ئه‌ستێره‌ناس.
**مارا:خوداوه‌ندی تاریکی، وه‌شه‌یتان لای ئایینه سامییه‌کان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

