بێبه‌شکردنی لیستی هیوا له‌پای چی؟!
11/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێمه وه‌ک (کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی هیوا له بوڵگاریا) ئه‌و بڕیاره به توندی شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌که‌ین و به‌تاوانێکی گه‌وره‌ی ده‌زانین و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه. ئه‌گه‌رنا پرۆسه‌که هیچ ره‌وایه‌تی و یاساییبوونێکی نامێنێ و ده‌بێته پرۆسه‌یه‌کی سه‌قه‌ت و سه‌پاندنه‌وه‌ی دیکتاتۆرییه‌ت و گومڕایی...
له‌کاتێکدا ئێمه ئه‌و بڕیاره به بڕیارێکی زۆر مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئیراده‌ی ئازادی گه‌له‌که‌مان ده‌بینین و په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه بۆ سه‌ر رووی ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌ن، ئه‌وا رایده‌گه‌یه‌نین بڕیاری به‌مشێوه‌یه هه‌رگیز ناتوانێت رێگه‌ی گه‌له‌که‌مان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دیموکراتی بگرێت. ئێمه‌ش وه‌ک (کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی هیوا- بولگاریا) بۆ ریسواکردنی بڕیارده‌ران وجێبهجێکهرانی ئه‌و بڕیاره شوومه له‌هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وامدا ده‌بین...
- رووره‌شی و ریسوایی بۆ به‌کرێگیراو و سته‌مکاران..!
- هه‌ر بژی لیستی هیوا، هیوای ئازادی گه‌ل..!
- هیوا له‌سه‌رکه‌وتن به‌هادارتره..!
-
بوڵگاریا سۆفیا
10.06.2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

