ئیمزاکەی مهسعود بەرەو کوێ !
18/12/2010, 12:00 (GMT+1)

پارتی دەیەوێت بەناوی پابەند بوونی خۆی گوایە بەدەسەڵاتی یاسا (کام یاسا) ، وە لەڕێ ی پەرلەمانەکەی خۆیانەوە بڕیارێک کەلەڕاستیدا بڕیارێکی سیاسی یەو مەبەست تێک شکاندنی ئیرادەی ڕاستەوخۆ و ئازادانەی خەڵکی کوردستانە فەراهەم بکات تا ئەمجارەیان بتوانن بە یاساکانی خۆیان هەموو ئەو دەست و خامەو دەنگانە و بەرەی ئازادی خواز خەڵتانی خوێن بکەن کە لەسەنگەری حورمەت و مافەکانی خەڵکی کوردستاندا خەبات ئەکەن ، تا لەم کەناڵەشەوە ڕوو سوری خۆیان نیشان بدەن کە بەدەنگی ئەندام پەرلەمانە گوێ لە مستە کانی خۆیانەوە بڕیاری ئەگەری لەخوێن هەڵکێشانی سبەینێ ی هەر جم و جۆڵ و پەلامارێک بدەن کە لەلایەن خەڵکی وەتەنگ هاتووی کوردستانەوە دێتە مەیدانەوە ..
دەرچوونی ئەم بڕیارە سەرتاپای بڕیارێکی سیاسی و نەخشە بۆ کێشراوە ، کەلەڕاستیدا جگە لەسەرکوتی خەڵکی کوردستان و ئازادی یەکانیان ، ترسێکی واقیعیشە لە خودی هەرچی زیاتر پەرەگرتنی بزوتنەوەی دژی دەسەڵاتی کوردی لەلایەن جەماوەری ئازادی خوازی کوردستانەوە بۆ گۆڕینی هەل و مەرجەکان بەقازانجی خۆیان .. هاتنە مەیدانی جەماوەری ئازادی خوازانی کوردستان لەشارەکانی کوردستان لەدژی ئەو بڕیارە سیاسی یە دژی خەڵکی یە لە ١٨ ی ئەم مانگەدا باشترین وەڵامی ددان شکێن بوو بۆ دەسەڵاتی خۆ بەزۆر سەپێنراوی کوردی و پەیامێکی دەست بەجێ بوو لەدژی داگیر کەرانی حورمەت و کەرامەت و ئازادی یەکانی جەماوەری کوردستان .. بۆ ئەوەی ئەم پەیامە بگاتە دوا مەنزڵی ڕاستەقینەی خۆی ئەبێت خەڵکی کوردستان زۆر بە جدی یەوە بێنە مەیدانەوەو ، هێڵی سوور بکێشن لەنێوان خۆیان و دەسەڵاتی کوردیدا .. ئەبێت خەڵکی کوردستان ملی دەسەڵاتی کوردی نەوی و شۆڕ بکاتەوە بۆ ئیرادەی ڕاستەقینەی خۆیان .. ئەوان نە لە ئازدی ئەگەن و نە ئەشیانەوێت خەڵکی ئازاد بێت لە بڕیاری چارەنووسی خۆی .. ئازادی لای دەسەڵاتی میلیشیای کوردی هەرئەوەندەیە کە ڕووماڵی کارو کردەوەو سیاسەتی دژی مرۆڤانەی ئەوان نەکرێت و ، هەمیشە جەماوەر ملی شۆڕ بکات لە دەرگای پڕ شەرم و عاریاندا .. نابێت چی تر خەڵکی کوردستان چاوەڕێ ی دەسەڵاتی خۆماڵی بن ، کاتی خۆیەتی گومان و ڕاڕایی یەکانیان بۆ هەمیشە فڕێ بدەن و بەدەستی خۆیان ژیان و ئایندەو چارەنووسی خۆیان و نەوەی داهاتوویان سەربەرزانە بنەخشێنن ..
١٨ی دیسامبەری ٢٠١٠
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

