کۆنه ره‌فیق حزبیه‌ک ، به‌رپرسی دارایی ده‌زگای رێکخستنی پارتیه
14/10/2009, 12:00 (GMT+1)

پێشمه‌رگه‌ی پارتیه له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین. ئه‌م کابرایه بارزانیه ، به‌ڵام پێش راپه‌ڕین له هه‌ولێر ره‌فیق خزبی به‌عس بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانیه له ناو سه‌رکردایه‌تی پارتی کراوه به به‌رپرسی به‌شی دارایی ئه‌و ده‌زگایه . ئه‌و کۆنه ره‌فیق حزبیه سه‌رباری پاشڵ پیسیه‌که‌ی ئه‌وا دزێکی لێزانه و تا ئێستا به پاره‌ی دزراوو به به‌روبومی گه‌نده‌ڵی له مه‌سیف و هه‌ولێر خاوه‌ن چه‌ندین پارچه زه‌وی و خانووه ، سێ جار زه‌وی وه‌رگرتووه، سێ سه‌یاره‌شی پێدراوه .هه‌روها له مه‌سیف
کۆشکێکیان بۆ درووست کردووه. من پێشتر که پارتی بووم له زاری چه‌ند براده‌رێکم که پێشمه‌رگه‌ی پارتی بوون باسی ئه‌و کۆنه ره‌فیق حزبیه‌یان بۆم ده‌کرد که چه‌ند کابرایه‌کی دزو ره‌زاگرانه. ئێستا ناوبراو هه‌ر له‌و ده‌زگایه‌و له‌سه‌ر پله‌و کاره چهورهکهیهتی ، به‌ڵام نازانم دزییه‌کانی و ده‌سکه‌وت و سه‌رمایه حه‌رام و کێم و زوخاو ئاساکه‌ی به کوێ گه‌یشتووه .چه‌ند رۆژێکه له هه‌وڵدام ته‌ئکید له ورده‌کاری زانیارییه‌کانی سه‌ره‌وه بکه‌م و توانیومه زۆر راستی ده‌رباره‌ی خیانه‌ت و
هه‌روها دزییه‌کانی وچه‌ندجار موستهفیدبوونی کۆبکه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌باره‌ی رێکه‌وتنی ژێربه‌ژێری ناوبراو له گه‌ڵ مه‌کته‌بی گشتی دارایی پارتی بۆ به‌شکردن و دزینی ئه‌و داهاته خه‌یاڵییه‌ی که مانگانه له‌و ده‌زگایه‌ی رێکخستنی پارتیه‌وه ده‌چێت بۆ دارایی گشتی تا ئێستا زانیارییه‌کی باشم کۆنه‌کردۆته‌وه و سه‌رقاڵم پێوه‌ی. لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده باس ده‌که‌م ، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به ته‌واوی ورده‌کاریه‌وه به‌عسایه‌تی و دزیه‌کانی داده‌ڕێژم و له‌م سایته‌دا
بڵاویده‌که‌مه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

