[ كارەساتى جێمسییە سوورەكەى یەكێتى و كڵاو سەوزەكان لەهەڵەبجە ]
29/05/2009, 12:00 (GMT+1)

لەگەڵ هەموو پێكەنینێكى سەرمێزى شەرابتاندا مرۆڤێكتان تاساند
لەپاڵ هەموو باڵەخانەى جەلادێكتاندا هەژارێكتان زیندەبەچاڵ كرد
كەناڵى كوردساتى زمانحاڵى (ى.ن.ك) وەك هەموو كەناڵە حیزبییەكانى تر لەپاڵ پیشاندانى هەموو دیمەنێكى جواندا، شمشاڵیكى نەرمدا ، وێنەیەكى ئاوەدانیدا، گۆرانییەكى بێتام یان تامداردا ، لەپاڵ هەموو گرێبەستێكى كۆمپانیاكانى دنیادا كەلەپێناوى بەرژەوەندى سەرانى دەسەڵاتى حیزبدا ئەنجام دەدرێت . لەپاڵ لێدوان و بریارە بێ ئەنجامەكانى سەرانى حیزبدا دەیان وێنە و ڕووداوى ڕاستى وڵات دەشارێنەوە . دەبووایە كەناڵی ئاسمانى كوردسات ڕووداوەكانى كوردستانى پیشانى هاوڵاتیان بدایە ، بۆنموونە وێنەى وێرانكراوى ساڵى 1991 ى هەڵەبجە باس دەكەین كە چۆن لەپێناوى بەرژەوەندى حیزبدا بڵاوى دەكاتەوە هەمان كات وێنەى هەڵەبجەى 2009 بەئاوەدانكراوەیی بڵاودەكاتەوە لێرەدا دەبووایە ماوەى نێوان 1991 و 2009 ى بڵاوبكردایەتەوە كەلێوان لێوە لەشەڕى ماڵە و ماڵى ناوخۆی كورد بۆ ئەوەى نەوەى 1990 بەدواوە ڕاستییەكانى ناوخۆی كوردستان بزانێت كە تائێستا بۆنى خوێنى رژاوى گەنجەكانى وڵات و كوچە و كۆڵانەكان و پێدەشت و شاخەكانى كوردستان بەرنادات ، دیسان بۆ نموونە ئەكرا كەناڵی كوردسات قەتڵ و عامى ڕۆژى 5/5 /1994 ى پیشانى هاوڵاتیان بدایە كە جیمسى یە سورەكەى یەكێتى و كڵاوسەوزەكان چ دۆزەخێكیان بۆ گەنجانى هەڵەبجە خولقاند ،دۆڵى بێ مەحكەمەیان بۆ گولەبارانكردنى كەنجانی بى دیفاع لە دەشتی شارەزور دامەزراند جیمسیە سورەكەى یەكیەتى و كڵاوسەوزەكان لەشكرى مەرگ هینەرو تابوتێك بون گەنجەكانى شاریان بەزیندویى دەبردو خەڵكی بەكوژراوى دەیانهێنانەوە ئەم جەریمەیە كەلەپێدەشتە چۆلەكاندا ئەنجام درا كۆتایى نەهات بەڵكو بەشێوازى نوێ ترولەپێشچاوى كامێراكانى دونیادالە 16/ 3/ 2006 دا دووبارەكرایەوە و خوێنى (كاكە كوردە) ڕژایە سەر شەقامەكان . جارێكى تر نەشتەر بوو خرایە سەر گەردنى شارو گەنجیان تێدا دەكردە قوربانى ، ئەو گۆڕانەى لە 1994وە بۆ 2009 ڕوویدابێت لەلەشكرى جەلادەكاندا جێمسییە سوورەكە گۆڕابوو بەڕیزێك پاترۆڵى بێ ڕەقەم ، ئەم دەسەڵاتە كارێك كە لەسەرى بڕوات لەبیربردنەوەى شەڕی ناوخۆیە ، كە ئەم وڵاتەى كردە خۆڵە مێش و ئێستاش دەیدەن بەدەم باوە . ئەمە نموونەیەكى بچوكە لەخەرمانى سوتێنراوى ئەم وڵاتە ، بۆیە بە گەنجان دەڵێم دەنگدان بەم دەسەڵاتە دەنگدانە بەكوشتارى دەستە جەمعى لەپێشچاوى دایك و باوكیاندا ، دەنگدانە بەهێنانە دەرەوەى گەنجەكان لەماڵ و كوشتنیان بەشێوازى نوێتر ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

