به‌په‌له : ڕه‌فتاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگایی حاجی ئۆمه‌ران هه‌مومانی زیاتر گه‌رم کرد؟
01/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له سنوری باڵه‌کایه‌تی له زۆربه‌ی خوێندنگاكاندا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كۆبونه‌وه‌ی گشتییان به خوێندكاران كردوه و کهترسێکی زۆریان لێ نیشتوه له‌خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك گێره‌شێوێنی بكات به توندترین شێوه سزای ده‌ده‌ن و له خوێندنیش فه‌سڵی ده‌كه‌ن.
مامۆستایه‌ک له دواناوه‌ندی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه پێی راگه‌یاندین: که عه‌لی قادر حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی حاجی ئۆمه‌ران، كۆبونه‌وه به مامۆستا و خوێندكاران كردوه و پێی راگه‌یاندون "ئێستا له هه‌ندێك ناوچه‌دا بارودۆخه‌كه شێواوه و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه، ته‌نها یه‌کێتی نیشتمانی لێی به‌رپرسیاره ئه‌وه‌شی هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی بدات لێره جێگای نابێته‌وه و له خوێندنیش فه‌سڵی ده‌كه‌ین هاوكات ناوبراو كارگێری رێكخراوی حاجی ئۆمه‌رانی پارتییه.
ئه‌و مامۆستایه که‌خزمی ناوبراوه وتی: وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای به‌گشتی و مامۆستایان و خوێندكارانی نیگه‌ران كرد و زۆرمان به‌لاوه سه‌یر بو كه به‌و شێوازه مامه‌ڵه و ره‌فتاری ده‌کات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌پێشتر ناوبراو یه‌کێتی بوه، هه‌رچه‌ند خوێندکاران گاڵته‌یان به‌م هه‌ڕه‌شانه ده‌هات چونکه زۆری هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچانه له‌گه‌ڵ گۆانکاریدا کۆکن..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

