پێشمه‌رگه پیرۆزه... کێ بازرگانی پێوه ده‌کات؟!
25/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وانه کێن پیرۆزی و ریز بۆ پێشمه‌رگه داده‌نێن .
ئه‌ی ئه‌وانه کێنه که پێشمه‌رگه ده‌که‌نه چه‌کدار و لووله‌ی تفه‌نگیان والێده‌که‌ن له سینگی براکه‌ی بکات و به‌ده‌ستی خۆی هاوزمانه‌که‌ی بکوژێت .
ئه‌ی ئه‌وانه کێن که پێشمه‌رگه سواری ده‌بابه‌ی له‌شکری به‌عسی وهل بوو ده‌که‌ن و براکه‌ی ڕاوده‌نێت و نه‌فیر عامی بۆ ده‌رده‌کات .
ئه‌ی ئه‌وانه کێن که پێشمه‌رگه ده‌خه‌نه پێش له‌شکری پاسداران و له‌شکری تورکی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خۆی بکوژی .
ئه‌ی ئه‌و خاینانه کامه‌ن که وایان له پێشمه‌رگه‌یان کرد لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان له زه‌وی بکه‌ن و ته‌سلیمی به‌عسی فاشی ببنه‌وه .
ئه‌ی ئه‌وه پێشمه‌رگه بوون یا میلیشیا بوون یا چه‌کدار که ئه‌وانه‌یان شه‌هید کرد یا کوشتن ، ئه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ ته‌مبی نه‌کران و سزای خۆیان وه‌رنه‌گرت که ده‌ستیان به خوێنی {{ عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتور خالد و شیرکۆ شێخ عه‌لی و جه‌مال عه‌لی باپیر و عه‌وڵا سوور و شه‌هیدانی پشت ئاشان و دکتور شڤان و حه‌سه‌ن کویستانی و حه‌مه‌ی حه‌لاق و یازدههاوڕێ یه‌که‌ی و عه‌لی حه‌سۆ میرخان ژاژۆکی و عوسمانی قاله منه‌وه‌ر و خدر سواره و فاخیر مێرگه‌سوری و جه‌زای عه‌لی کاتب و حه‌سۆ میرخان و حه‌سه‌ن نه‌جار و عه‌لی حه‌مدی و سه‌عید ئاڵچی و عه‌بدول سۆران و مه‌لا ئه‌مین بارزانی و سه‌دان و هه‌زارانی تری کورد }} سوور کرد .
ئه‌وانه بۆ موزایه‌ده به‌ناوی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ سۆز و هه‌ستی خه‌ڵکی وازی ده‌که‌ن ، ئاخۆ ئه‌و میلله‌ته له‌بیری کردووه که پارتی و یه‌کێتی چی به پێشمه‌رگه کرد ، هه‌ر له ساڵی 1964 وه هه‌تا ئه‌مڕۆ که یه‌کگرتوو نی یه .
ئه‌وانه‌ی هه‌نوکه دێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان ده‌که‌ن بۆ دژی نه‌یارانی کورد نه‌هاتنه سه‌ر شه‌قام و دژیان بووه‌ستن. بۆ بۆ گه‌رانه‌وی به‌عسیه‌کان نه‌هاتنه سه‌ر شه‌قام و هاواربکه‌ن نا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس و هاوشێوه‌کانیان. بۆ نه‌هاتنه سه‌ر شه‌قام کاتێک لووله‌ی تفه‌نگیان له‌سینگی کورد و کورد ده‌کرد .
ئه‌وانه‌ی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان پیس کردووه ئه‌وه [عه‌دنان عوسمان]ه یان هه‌ردوو حزبه‌که‌ی به‌رێزان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی یه .
که‌ی ڕه‌وایه ناوی جاش و پێشمه‌رگه و به‌کرێگیراوی شه‌ڕی برا کوژی له ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه پێکه‌وه تۆمار بکرێت و له‌یه‌ک شوێندا مووچه وه‌ربگرن ، ئه‌ی ئه‌وه بێریزی به سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه و که‌سانی تێکۆشه‌ر نه‌بێت ناوی چی لێده‌نرێت .
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش شته‌کی مۆدیرن نی یه که به‌و په‌یڤانه وه‌ڵامی که‌سانێك بدرێته‌وه که سه‌رنجی خۆی بدات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێبکرێت و به سوکایه‌تی تر وه‌ڵامی بدرێته‌وه .
ده‌با پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو حزبه‌کان هێزی پێشمه‌رگه بکه‌نه هێزی به‌رگری سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ده‌با خۆیان له‌و هه‌مووه چه‌کداره رزگاربکه‌ن و چه‌کی شه‌ڕه‌ف بده‌نه‌وه ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نه‌ک پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌کێتی . به سه‌دان بڵاوکراوه و رۆژنامه و گۆڤار و راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی[پارتی و یه‌کێتی]م له لایه که به چه‌کدار و خائین و خۆفرۆش و میلیشیا و چه‌ته ناوی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کتریان بردووه و قسه‌ی ناشرینیان به چه‌کداره‌کانیان گوتووه ، ئه‌ی کێ ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌کات .
ئه‌ی په‌شێوی شاعیر بۆ کێ ئه‌و دوو هاواره‌ی کردووه :
ئه‌مڕۆ ڕۆژی شیعر نییه.
بۆیه ، من بۆتان دێمه گۆ
به زمانێکی یه‌کجار ساده .
پێتان ده‌ڵێم : دایم ئه‌مدیو ئه‌ودیو ده‌که‌م .
ئه‌وه‌ی کورد بێ و کورد بکوژێ
زۆڵه ، ته‌ره‌سه ، گه‌وواده! بۆنی لاکی ماکه‌رێکی تۆپیو ده‌که‌م!
که براکوژێک ده‌بینم ،
باوه‌ڕکه‌ن ڕشانه‌وه‌م دێ...
تا به‌یانی هه‌دا ناده‌م ،
سه‌د قۆناغیش دوور که‌ومه‌وه ،
بۆنی لاکی ماکه‌رێکی تۆپیو ده‌که‌م!
{لاپه‌ڕه‌ی 426 و 427 هه‌سپم هه‌وره و ڕکێفم چیا عه‌بدوڵڵا په‌شێو}بۆیه ، من بۆتان دێمه گۆ
به زمانێکی یه‌کجار ساده .
پێتان ده‌ڵێم : دایم ئه‌مدیو ئه‌ودیو ده‌که‌م .
ئه‌وه‌ی کورد بێ و کورد بکوژێ
زۆڵه ، ته‌ره‌سه ، گه‌وواده! بۆنی لاکی ماکه‌رێکی تۆپیو ده‌که‌م!
که براکوژێک ده‌بینم ،
باوه‌ڕکه‌ن ڕشانه‌وه‌م دێ...
تا به‌یانی هه‌دا ناده‌م ،
سه‌د قۆناغیش دوور که‌ومه‌وه ،
بۆنی لاکی ماکه‌رێکی تۆپیو ده‌که‌م!
ئه‌وه هه‌ندێک له بیرورای عه‌دنان عوسمانه ده‌رباره‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه
كێ تاوانباره؟
عه‌دنان عوسمان
به گوێره‌ی مادده‌ی 15 له یاسای17ی حیزبه‌كان له كوردستان كه ساڵی 1993 له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، هیچ حیزبێكی سیاسی بۆی نیه ته‌شكیلاتی عه‌سكه‌ری و نیمچه عه‌سكه‌ری هه‌بێت و نابێت خاوه‌نی هیچ جۆره چه‌كێك بێت. له‌و كاته‌وه تائێستا چ یه‌كێتی و چ پارتی خاوه‌نی هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به خۆیانن و ئاماده نین له سوپایه‌كی نیشتمانیدا رێكی بخه‌نه‌وه.
كێ به‌رپرسیاره له مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ده‌زگا حیزبیه‌كاندا كه هه‌ر جاره كه‌سایه‌تیه‌كی حیزبی بكرێته فه‌رمانده‌ی؟ كێ له یه‌كنه‌خستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رپرسه؟ كێیه هێزی پێشمه‌رگه‌ی لهتو په‌ت كردوه‌و له بری ئه‌وه‌ی بیكاته دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی بێلایه‌ن، سیخناخی كردوه له كادری حیزبی و وه‌ك ئۆرگانێكی ته‌مام عه‌یاری حیزبی لێكردوه؟ كێیه ساڵانێكه رێگره له‌به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه؟ كێن ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت پێشمه‌رگه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه؟ ئاخر ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له‌ت كردوه‌و ئاماده‌ن له‌ژێر ناوی حه‌ره‌سی ئیقلیم به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی رێكیبخهنهوهو بۆ هه‌تایه ناوی پێشمه‌رگه بسڕنه‌وه چۆن رویان دێت موزایه‌ده به‌سه‌ر كه‌سانێكه‌وه بكه‌ن، كه به ساده‌یی ده‌یانه‌وێت ئه‌م هێزه له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حیزب ده‌ربكرێت و بكرێته موڵكی گه‌ل؟.
چۆن ده‌بێت حیزبی سیاسی خاوه‌ن هێزی چه‌كدار بێت و بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌كاری بهێنێت؟ بۆچی ئه‌م هه‌زاران رۆڵه دڵسۆزه له هێزێكی نیزامی یه‌كگرتوی مۆدێرندا یهكناخرێتهوه؟ بۆچی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه بو به دوا ئه‌جیندای یه‌كخستنه‌وه‌ی حكومه‌ت؟ له هێشتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی حكومه‌ت كێ به‌رپرسیاره و كێ سودمه‌نده؟.
كاتێك لایه‌نێك سكرتێره‌كه‌ی ده‌بێته فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌كاته جێگری، ئه‌ندامێكی تر ده‌كاته وه‌زیری پێشمه‌رگه، مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه دا ده‌مه‌زرێنێت به پێچه‌وانه‌ی یاساوه كه نابێ كاری حیزبی له نێو هێزی چه‌كداردا بكرێت، ئیتر چۆن جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كات باس له پێشمه‌رگه‌ی میلله‌ت بكات.
ئێمه ده‌مانه‌وێت پیپَشمهرگه ئازاد بكه‌ین، له ئه‌ساره‌تی ده‌ستی حیزب و بنه‌ماڵه ده‌ری بهێنین و شانازیه گه‌وره‌كانی جارانی بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه، بیكه‌ینه‌وه به قه‌ڵغانی گه‌ل و پارێزه‌ری نیشتمان نه‌ك حیزب و سه‌ركرده.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

