خۆزگه ئه‌و دوو كه‌سه‌م نه‌ده‌بینی له ناو په‌رله‌مان !!!
03/04/2010, 12:00 (GMT+1)

مامۆستا مه‌لا به‌شیر ، یه‌كێكه له مامۆستا به ناوبانگ و زیره‌كه‌كانی كوردستان ، وه خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و شاری هه‌ولێر به تایبه‌تی ده‌یناسن ، وه ئه‌و مامۆستای زانكۆ بوو ، له ماوه‌ی ڕابردوو توانی خه‌ڵكێكی باش بۆ خۆی رابكێشێت له ڕێگه‌ی ئه‌و ووتارانه‌ی كه له ڕۆژانی هه‌ینی ده‌یدا و زۆربه‌ی كاته‌كانیش راستیه‌كانی ده‌رده‌بڕی و وه به‌رگری له نیشتمان و خه‌ڵك و ئایین كردووه ، به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردنی 25\7 مامۆستا بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر به‌ڕێزیان ، له‌وانه :
چونكه كاندیدی پارتی بوو ، ده‌بێت به‌رگری له به‌رنامه‌كانی ئه‌و حیزبه بكات و به پێچه‌وانه‌وه تووشی كێشه ده‌بێت ، وه‌كو بینیمان له خولی پێشوو تر به سه‌ر عوسمان بانی مارانی و چه‌ند كه‌سێكی تردا هات ،چونكه له به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كێتی لایاندا.
وه چونكه كاندیدی پارتیه ده‌بێت چاو پۆشی له زۆر كه‌م و كورتی بكات ، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ری خه‌ڵكی كوردستانیش بێت ، ئه‌وه‌ش ناگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سوێنده‌ی كه ئه‌و خواردوویه‌تی .
وه بینیمان كه به فرمانی پارتی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نیشان نه‌دا به‌رامبه‌ر به تێپه‌راندنی بودجه‌ی ئه‌م ساڵ و كه زۆر باش ده‌یزانی كه چه‌نده‌ها دزی و فرت و فێڵی تێدایه ، ئه‌وه‌ش له لایه‌نی دینی ئه‌گه‌ر بینیت دزی ده‌كرا و ده‌نگت نه‌كرد و ده‌شتتوانی ئه‌وا تۆش هه‌مان حیسابت بۆ ده‌كرێت .
وه تا ئێستا نه‌مان بینی مامۆستا له سه‌ر نا عه‌داله‌تی ئه‌و بنه‌ماڵانه و بردنی سامانی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره شتێك بكات و هه‌ڵوێستێك وه‌ر بگرێت. كه بێگومان كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی .

وه حاكم ڕزگار به هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م دادوه‌ر بوو له دادگایی كردنی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردبوو ه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 25\7 دا و له ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵك بیندرا كه بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی كه‌ره دێزه ده‌كرد ، خه‌ڵك گومانی لا درووسا بوو به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی ده‌یكرد ، چونكه ئه‌و كه‌سێكی ئاسایی نه‌بوو دادوه‌ر بوو ه باش له یاساكانی كۆمه‌ڵگای ده‌زانی ، نه‌ده‌بوو به‌وه ڕازیبووایه . كه مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندامێك 30 هه‌زار بێت و مووچه‌كه‌ی ئه‌وانیش 6500000 شه‌ش ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار بێت .
وه خه‌ڵك پێش ئه‌و به‌رواره وایده‌زانی حاكم ڕزگار ده‌بێته به‌رگری كار له مافه خوراوه‌كانیان و ده‌بێته لایه‌نگیری به‌ره‌ی میلله‌ت ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌یمان بینی چووه ڕیزی خائین و دزه گه‌وره‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه .
وه له‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردوو چاوپێكه‌وتنێكی حاكمم بینی كه په‌شیمانه له‌وه‌ی بووه به ئه‌ندامای په‌رله‌مان و نه‌یزانیووه وایه ،
منیش ده‌ڵێم ئێستاش هیچ نه‌بووه چونكه میلله‌ت دڵی گه‌وره‌یه و لێت ده‌بوورێت ، وه‌ره‌وه به‌ره‌ی میلله‌ت و نامه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌تان پێشكه‌ش بكه‌ن و چیتر مه‌بن به پارێزه‌ر و داكۆكی كاری ئه‌م سیسته‌مه فاشیل و ماڵوێرانكه‌ره‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار .
به هیوام ببینم كه ئێوه له به‌ره‌ی میلله‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن و مێژووێك بۆ خۆتان و نه‌وه‌كانتان تۆمار ده‌كه‌ن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

