نێچیروان بارزانی به‌لانسی تێک چووه
05/11/2009, 12:00 (GMT+1)

یان وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نابی ده‌ڵێ گروپی تر دێنه خواره‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و فه‌رماندار بێ له چیاکان ، مه‌گه‌ر ئه‌وانه بنێریته‌وه که له ریزه‌کانی په‌که‌که هه‌ڵهاتوون و بونه‌ته کاسه‌لێسی ئێوه. پاشان بلێن ئه‌وه نیه په‌که‌که دێنه خواره‌وه و ده‌یانه‌وێ بچنه‌وه.
ته‌نیا خه‌ڵکی باکوری کوردستان خۆیان ده‌زانن پرسه‌که‌یان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن ، پێویستیان به ڕاوێژی و خۆهه‌ڵقورتانی تۆ نیه ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ وزه‌ی خۆتان سه‌رف بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌لێن ڕیفۆرم له ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دا ده‌که‌ن باشتره سه‌ره‌تا ئه‌و ڕیفۆرمه له بنه‌ماڵه‌ی خۆتانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ن. چه‌ند پێکه‌نینم هات که له دوا دێڕی په‌یامی گۆڕینی کورسی ده‌سته‌ڵات له ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمی بۆ ده‌سته‌ڵاتی نافه‌رمی کاتێ وتتان سوپاسی نهبیلهخانی خێزانم ده‌که‌م . ئه‌و که‌لتوره زۆر ئه‌مه‌ریکیه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌تانه‌وێ که‌لتوری ئه‌مه‌ریکی بچه‌سپێن ئه‌وه وه‌ک خۆی بیچه‌سپێنن نه‌ک سیسته‌مێکی له ڕووکه‌ش دا سه‌مایه‌داری و له ناوه‌وه وێرانه. ده‌زگا و ده‌ستوری دیموکراتی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا دامه‌زرێن نه‌ک تا بینه‌قاقای کۆمه‌ڵگه له کۆنه‌په‌رستی غه‌رق بکه‌ن. ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش که زانیان له‌و ماوه‌ی ڕابردوودا له کورسی فه‌رمی ده‌سته‌ڵات دا ته‌نیا خزمه‌تی خۆتان کرد وه‌ک بنه‌ماڵه ، ناچار مان که ده‌ست له ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی ئێوه‌ش وه‌رده‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

