ئۆپۆزسیۆنێكى گەوج و دەسەڵاتێكى ساختەچى ؟
10/06/2011, 12:00 (GMT+1)

لەوانەیە ئێستا خوێنەرهەبێ بڵێ بۆ هێندە ڕەش بینى یان بەقەولى ئۆپۆزسیۆن گووتەنى بۆ چاوەڕێ نەكەین ؟ .
لەوەڵامدا دەڵێم ئێمە لەكوردستانین خۆ ئێمە لەوڵات و هەسارەیەكى تر نین نەزانین چى دەگوزەرێ لەم مەملەكەتە گەندەڵستانەدا ؟ بۆ وەڵامدانەوەى زیاترى ئۆپۆزسیۆن و هەموو ئەو بەڕێزانەى ئەو پرسیارەیان لەمێشكدایە سەیرى ئەم كارەساتە بچووكە بكەن كەئەمە دڵۆپێكە لەدەریایەك ، ئەمە لەقەزایەكدا هەیە لەدوورى سەدان كیلۆمەتر لەهەولێر و سلێمانى و پایتەختى فیرعەونەكان هەیە ئەى دەبێ لاى ئەوان و لەناو مەركەزى پایتەختەكان و ئەماڕەتى گەندەڵى فیرعەون و بنەماڵە و كوڕ و نەوەكانیان چى بگوزەرێ .
لاتان سەیرنەبێ كەبڵێن لەڕانیە پێنج قائیمقام هەیە ؟ ئەوەتا بەفیعلى هەیە و مەوجوودە ؟ پێنج قائیمقام ، پێنج نیسان پەتڕۆڵ بەڕەقەمى شینى وەزارەتى ناوخۆ ، پێنج قائیمقام كەپاسەوان و شوفێریشیان هەیە ، پێنج دەسەڵات كەهەریەكەیان بۆ خۆیان حكومەتێكن ، لەهەمووشى كارەساتتر سەدان كارى نایاسایى و بێ ئابڕویى بەم ئۆتۆمبێلانەوە دەكرێ ، كەئەمە چەند ڕاستیەك دەسەلمێنێ .
1 _ حكومەت نیە لەكوردستان ، بۆیە من سەرۆكى هەرێم و حكومەت و پەرلەمان و وەزیرى ناوخۆ و سەرۆكى لیژنەى ناوخۆى پەرلەمان و دەسەڵاتە كارتۆنیەكانیان وەك تایەیەكى سپێر دەبینم كەهەڵواسراوە بەسەیارەى ئەم قائیمقامانەوە .
2 _ ئەمە نەك بەپڕۆژەیەك بەڕێز ئۆپۆزسیۆن بەهەزاران پڕۆژەى تریش چاك نابێت تەنها بەڕاپەڕین نەبێت .
خوێنەرانى بەڕێز سەیرى فەزاحەتى زیاترى ئەمانە بكەن .
_ مامۆستا عەلى حەمەد بەگ ، قائیمقامى ئێستاى ڕانیە خۆى ئۆتۆمبێلێكى نیسان پەتڕۆڵى وەزارەتى ناوخۆى لایە (هەڵە نەبم ژمارە 62 ە چونكە ژمارەكە ڕەش بۆتەوە جوان دیارنیە)وەچەند ڕۆژێكە وەنەوشەیەكیشى لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە بۆ كراوە كەدەڵێن بایى شەش دەفتەر دۆلارە .
_ عەبدولكەریمى چۆمان ، جەنابى سەردەمێك قائیمقامى چۆمانى یەكێتى بوو لەڕانیە واتا (چۆمانى مەنفا)ئێستا ناوبراو هەر بەسیفەتى قائیمقام لەڕانیەیە و بەئۆتۆمبێلى نیسان پەتڕۆڵى ژمارە 105 وەزارەتى ناوخۆ ڕۆژانە لەناو ڕانیە جرت و فرتیەتى .
_ نیازدەرگەڵەیى ، كەئێستا ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتیە ، ئەمیش ئێستا ئۆتۆمبێلێكى وەنەوشەى بۆ كڕاوە و نیسان پەتڕۆڵى وەزارەتى ناوخۆشى بەژمارە 121 لایە و ناوبراو دووماڵى هەیە لەناو ڕانیە و ڕۆژانە شوفێرەكەى لەناو ڕانیە جرت و فرتیەتى بەئۆتۆمبێلى وەزارەتى ناوخۆ منداڵەكانى جەنابى قائیمقام لەو ماڵ بۆ ئەو ماڵ دەگوازێتەوە .
_ محەمەد سەلیم ، قائیمقامى شەقڵاوە لەڕانیە ، شەقڵاوەى مەنفا ، ئەویش بەئۆتۆمبێلى نیسان پەتڕۆڵى وەزارەتى ناوخۆ بەژمارە 127 جرت و فرتیەتى لەكۆمپانیاى ئاسیاسێڵەوە بۆ ماڵەوە (نوێنەرى ئاسیا سێڵە لەڕانیە بەئۆتۆمبێلى وەزارەتى ناوخۆ) .
_ خالیدى كاروبار قائیمقامى پێشووى ڕانیە ، سەربارى ئەوەى ئۆتۆمبێلێكى تاهووى لەلایەن جەلال تاڵەبانیەوە بەدیارى بۆ كڕاوە ، لەهەمان كاتدا بەئۆتۆمبێلى نیسان پەتڕۆڵى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە 152 كەلاى براكەیەتى ڕۆژانە جرت و فرتیەتى لەناو ڕانیە .
_ بەڕێزان كارەساتەكە هەر لەوەدانیە كەئەمانە بەسیفەتى قائیمقام و پلەى ترى تایبەتى حزبى و دوو مووچە و سێ مووچەى باش و پاسەوان و شوفێر و مووچەى بن دیوار و زیادە و دیوەخانانە هاى لایڤ دەیگوزرەرێنن ، بەڵكو بەئۆتۆمبێلى وەزارەتى ناوخۆ سەدان سەرپێچى و كارى نایاسایى و ناقانوونیان كردوە لەخوارەوە چەند نمونەیەك باس دەكەم .
((وەك ئەركێكى ئەخلاقى و حورمەتەن بۆ كوردستانپۆست ناویان ناهێنم بەڵام ئەوەى لەڕانیە بێ و بیخوێنێتەوە پشتگیریم دەكات و دەزانێ هەموو ئەو ڕووداوانە وەك خۆى ڕاستن و چۆن لەكاتى ئاشكرابوونیان لەسنوورەكەمان دەنگى دایەوە)) .
_ یەكێك لەو قائیمقامانە كوڕەكەى بەئۆتۆمبێلى وەزارەتى ناوخۆ ئێرانى لەقەڵادزێوە دەبرد بۆ كەركووك بەپارە (ئەو ئێرانیە شیعانەى نەشارەزابوون دەچوون بۆ نەجەف و كەربەلا بۆ مەزارەكان) ئەو بەپارەى خەیاڵى تا كەركووكى دەبردن ، تاڕۆژێكیان لەبازگەى چەمچەماڵ _ كەركوك گیراو دواتر بەتەلەفۆنى بەرهەم ساڵح ئازاد كرا .
_ یەكێكى تر لەو قائیمقامانە ئەوەندە سپڵە و بێ نمەكە بەئۆتۆمبێلى وەزارەتى ناوخۆ هاوسەرى شەهیدێكى دیارى ناوچەكە ڕۆژانە دەبات بۆ دەوام ، لەپەرۆشى و دڵسۆزى نا بەڵكو .... زیاتر ناڵێم .
_ یەكێكى تر لەو قائیمقامانە ڕۆژانە نەوتی بەقاچاغ لەسیلێمانیەوە دەبرد بۆ سۆران بەئۆتۆمبێلى وەزارەتى ناوخۆ لەپێش تەنكەرەكەوە دەڕۆیشت تائەوەبوو پێرار ڕۆژێكیان لەمەفرەقى حاجیاوا _ چوارقوڕنە گیراو دواتر بەكاغەزى هێرۆى برایم ئەحمەد بابەتەكە كەپس كرا .
_ یەكێكى تر لەو قائیمقامانە ئەمرى گرتنى هەیە لاى پارتى و ناتوانێ بچێت بۆ سنوورى پارتى ، (لەپارێزگایەك ئەمرى گرتنت هەبێت لەپارێزگایەكەى تریش قائیمقام بیت) ئەمرى گرتنى هەیە لەسەر ئەوەى لەشەڕى ناوخۆ پارتى بووە بۆتە یەكێتى و كۆمەڵێك ڕەبایەیى فرۆشتووە بەیەكێتى و دەیان كەسیان تێدا كوژراوە ، بۆیە ئێستا ئەگەر پرسە و بۆنەیەك هەبێت لەسنوورى پارتى بەئۆتۆمبێلى وەزارەتى ناوخۆ دەچێت بۆئەوەى لەبازگەكان ڕانەگیرێ .
بەڕێزان ئەمە نمونەیەكە لەدەریا مەزنەكەى گەندەڵى ئەم دەسەڵاتە فاشیلەى كەئۆپۆزسیۆن نیازى وایە بەدوو كۆبونەوە و پڕۆژەیەك چارەسەرى بكات ، بۆیە من ئۆپۆزسیۆنم زۆربەگەوجى دێتە بەرچاو لەبەرمبەر ئەو دەسەڵاتە ساختەچیەدا .
لەهەمووشى خۆشتر و سەیرتر ..
_ بەڕێزان ئەمانە هەزاران مەتر زەوى و ئیمتیازاتى تریان وەرگرتووە ، هەر لەڕانیە باسى سێ بەرپرسى تریش دەكرێ كەلەماڵەوەن و ئۆتۆمبێلى حكومەتیان لایە ، ئەمە تەنها حكومەت ئەگەر باسى مەڵبەند و فەرماندە عەسكەریەكانى سنوورەكە بكەین عەقڵت جام دەبێ و دەوەستێ ، ئەمانە هەموویان دوو كوڕ و سێ كوڕى خۆشیان بەپاسەوان و شوفێر نووسیوە كەهەندێكیان لەسەر بێشكەن و هەندێكیان لەمەكتەب .
_ لەكاتى نووسینى ئەم بابەتەدا نیشانى ئامۆزایەكمدا كەئەفسەرە لەئاسایشى كۆیە ووتى كاكە ئەوەى تۆ باست كردوە لەهەموو قەزا و ناحیەیەك سەدان نمونەى ئاوا هەیە ووتى كۆیەش پڕە ، ووتى ئەوەى من بیرم بێ شێخ سەلاح كەبرازاى جەلال تاڵەبانیە و سەردەمێك قائیمقامى كۆیە بوو ئێستا بەوەزیرى كشتوكاڵ خانەنشینە بەهەمان شێوە ئۆتۆمبێلێكى نیسان پەتڕۆڵى وەزارەتى ناوخۆى بەژمارە 107 لایە ڕۆژانە پێیى دەچێتە ناو ڤێلاو مەزرەعەكانى ، جەلال ئلینجاغى بەڕێوبەرى پۆلیسى نەوتى شیواشۆك لادراوە و ئۆتۆمبێلى پەتڕۆڵى حكومەتیشى هەر لایە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

