<

بازرگانی بەگیرفانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی

07/04/2010, 12:00 (GMT+1)
زۆربەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەدەست گیروگرفتی بێ‌ پارەیی و بێ‌ داهاتیەوە ئەناڵێنن، بەشێكیان هاوینان ناچارن كار بكەن و پاشنیوەڕۆیانیش دوای دەوام هەر كار بكەن تا مەسروفاتی خوێندنەكەیان دابین بكەن، مەسرەف بەجۆرێ گران بووە كە تەنها كوڕ و كچە دەوڵەمەندەكان دەتوانن تیای ئاسودە بن!.
ئەوەی برینی ئێمەی قوڵتر كردوە بازرگانیكردنی خودی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. نزار محەمەدەمینە، لەسەرجەم زانكۆكانی جیهاندا چێشتخانەی زانكۆ بە كەمكردنەوەی نهێنی ئەدرێتە كرێ‌، تا خاوەن چێشتخانە بەنرخی هەرزان خواردن بەخوێندكارانی بێ‌ دەرامەت بفرۆشێ، بەڵام لەزانكۆی سلێمانی ئەكرێتە موزایەدەی زیادكردنی كرێوە و ساڵ بەساڵیش بەگرانتر دەدرێتە كرێ‌، كاكی خاوەن چێشتخانەش نرخەكە ئەەخاتەسەر خواردنی خوێندكارانی داماو و لەگیرفانی ئەوانی ئەەردەهێنێتەوە!
بۆ نمونە كیلۆیەك چۆرەك لەبازاڕ لایەنی كەم 20 دانە ئەكێشێ‌ و بە 2 هەزارە، بەڵام لەچێشتخانەی زانكۆ هەر چۆرەكێك بە 500 دینارە واتا لە هەر كیلۆیەك 8 هەزار قازانج لەسەر حسابی گیرفانی خوێندكار ئەكات!
خواردن بەهەموو جۆرەكانییەوە لە چێشتخانەكانی بازاڕ گرانترەو خزمەتگوزاری و مواسەفاتیشی نزمترە، هەر گلەیی و گازاندەیەكیش لە كاكی خاوەن چێشتخانە ئەكەی، یەكسەر ئەڵێ‌ د.نزار ئێمەی رووتاندۆتەوە!.
ئافەرین و سەد بارەكەڵا د. نزاری پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەكان كە هەوڵ بدەی لەسەر حسابی ئێمەی داماو خۆت و خاوەن چێشتخانە دەوڵەمەند بكەی!، بێ ئەوەی كەسیش لێپرسینەوەی لەگەڵ بكا، داوایش لە خوێندكارانی حەموو كۆلیژەكان ئەكەم هیچی تر خواردنی ئەو چێشتخانەیە نەخۆن و گوشار بهێنن بۆ دكتۆرە بازرگانەكانی ناو زانكۆ كە د. نزارو سەرۆكی زانكۆن تا بازرگانی تریشیان بەئێمەوە نەكردووە!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست