بیدەنگى كۆمەڵایەتى و بێدەنگى سیاسى لەمەملەكەتى ترسدا .
14/03/2011, 12:00 (GMT+1)

وەكو حەزرەتى مەحویش دەفەرمێت بەحەق هەر حەق بە ناحەق ناحە قم وتوە لە ڕۆژێ بووم وەكو منێور ئەگەر بشم كوژن ناكەم لە حەق لادەمم . كەبیم وابیت مەحوى لە شیعرەدا مەبەستى شكاندنى بیدەنگى سیاسیە
كەكاتیك ناحەق وتراو زوڵم كرا مەحوى ئامادەیە گیانى خۆى بەفیدا بكات لە پێش دەسەڵاتدارێكى زاڵم تەنها لەبەر سەرخستنى حەق وشكاندنى بیدەنگى
جیاوازیەكى دیكەى نێوان فەلسەفەى بیدەنگى كۆمەلایەتى لەكەڵ بێدەنگى سیاسیدا ئەوەیە كە مرۆڤەكان ئازادن لە بیدەنگى كۆمەڵایەتیدا بەڵام لە بیدەنگى سیاسیدا ئەوانەى لەمەملەكى ترسدا ژیان بەسەر دەبەن ئازاد نین لە شكاندنى بیدەنكى چونكە مەملەكەتى ترس بریەتى لەتۆقاندن وترساندن و كوشتن هەربۆیە ئەم جۆرە مەملەكەتانە پێویستیان بەپیاوى زیرەك و زیتەڵ هەیە لە شێوەى مارتن لۆسەر تاگیانى خۆى بكات بە قوربانى بۆ لەناوچونى تاج و تەختى ئەو مەملەكەتەى كە بیدەنگى سیاسى باڵى بەسەردا دەكیشت
بەشێكى زۆر لە بیدەنگى كۆمەڵایەتى پەیوەندى بە خودى مرۆڤەكانەوەیەو تایبەتە بەژیانى خۆیانە گاریگەرى ئەرێى یان نەرێى نیە لەسەر كۆمەڵگا بەگشتى ئەگەر هەركاریگەرى هەبێت پیناچیت ئەم كاریگەرییە لە چوارچیوەى خیرزان بچیتە دەروە بەڵام بیدەنگى سیاسى پەیوەندى ڕاستەوخۆى بەهەموو تاكێكى كۆمەلگاوە هەیە كاریگەرى پۆزەتیڤى دەبیت لەكاتى شكاندنیداو خستنە ڕوى ڕاستیەكان وەبەپێچەوانەشەوە كاریگەرى نێگەتیڤى دەبێت لەكاتى چەق بەستنى تاكەكان لەبیدەنگى و شاردنەوەى ڕاستیەكان و پشتگیرى كردن لەقسەو بەرنامە و مەنهەج و پرۆگرامى دیكتاتۆرو مەملەكەتى ترس
جێى خۆیەتى لیرە پرسیاریك بكەین ئایە بیدەنگى سیاسى زیانى دەسەڵاتە یان گەل ؟
بیدەنگى سیاسى ئەوەندە زەرەرو زیانى هەیە بیناچێت هیچ كەسیك بتوانیت سودەكانى دەس نیشان بكات چونكە جگە لەوەى كە لەكاتى مەترسى لەدەسدانى مەملەكەت نەبیت سوودى هەیە كەدەبیت تاكەكان هەندیك بیدەنگ بن لەئاست كەم و كوڕییەكانى مەلەكەتەكەیان لەترسى دوژمنى دەرەكى ئەگەرنا غەیرى ئەمە هیچ سودێكى دیكەى لێ نابینرێت سەبارەت بە وەڵامى پرسیارەكە ئایە كێ زیان لە بیدەنگى دەكات گەل یان دەسەلاتدارانى مەملەكەت . دەتوانین بڵێن هەم گەل هەم دەسەڵات وەكویەك پێكەوە زەرەرمەند دەبن لە بێدەنگى چونكە نەگەل لە بێدەنگیدا دەتوانێت بگات بەمافە ڕەواكانى خۆى و چارەنووسى خۆى دیارى بكات وەنە دەسەڵات دارانى مەملەكەتیش دەتوانین درێژە بەفەرمان ڕەواى خۆیان بدەن چونكە كاتیك گەل بێدەنگ بوو ئیتر دەسەڵات ئاوێنەیەكى نیە تاوەكو سەیرى ڕوخسارى خۆى بكات و جوانى و ناشرینى خۆى پێ ببینێت كاتیك ئەمەش نەبوو ئەوكاتە دەسەڵات خۆى لە هەموو كەس پێ جوانترە بۆیە قبول ناكات پێى بڵێن ماست سپیە جونكە چاوەكانى ئەو بەڕەش دەیبینێت ئیتر قبول ناكات پێى بڵێن گەندەڵى چونكە خۆى بە هەمووكەس دەس پاكترو باشتر دەزانى ئیتر قبوڵ ناكات پێى بڵێى بادەسەڵاتى مەملەكەت بگۆرێت چونكە مەملەكەتى خۆى بەشارى خەیاڵاوى ئەفلاتۆن دەزانیت ئیتر ماف بەهیچ كەس ناكات پێى بڵێت بامەملەكەت مەملەكەتى ئازادى بیت چونكە خۆى لە هەموو كەس بە ئازادى خوازتر دەبینێت
بۆیە كاتێك هەموو ئەمانەى قبول نەكرد و هەوڵى بیدەنگ كردنى تاكەكانى مەملەكەتەكەى دا وەگەلیش هەوڵى شكاندنى بێدەنگیان نەدا ئەوكاتە دەسەڵات و گەل پێكەوە لەیەك ئاگرداندا گردەكرن وەكو مەملەكەتەكەى بەعس كەچۆن خۆى گرى كرت ئێستاش ئەوەتا لەهەمان ئاگرداندا هاوڵاتیانى مەملەكەتەكەى گر دەگرێت وەكو دەیبینین
بۆیە تاوەكو كوردستانیش نەبوەتە ئاگردانى گرگرتنى دەسەڵات و میلەت پێكەوە پێویستە هەم گەل هەم دەسەڵا هەوڵبدەن لەمەملەكەتى ترس و تۆقاندن و كوشتندا پەیكەرى بیدەنگى بشكێنن هەوەكو وتمان بێدەنگى كۆمەلایەتى كێشە نیە ئەوەندەى بێدەنگى سیاسى كێشەیە چونكە سیاسەتە ئەو گەشتیەیە كە خۆمان بڕیارى لەسەر دەدەین بەرەو كەنارى ئارامیمان ببات یان بەرەو شەپۆلەكانى دەریا و نخرۆبوون .
E - [email protected]
توركیا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

