پەڕلەمانتارانى كوردستان یان چەتە بچوكەكانى بودجەى كوردستان .
27/03/2011, 12:00 (GMT+1)

حاڵى ئەو پەرلەمانتارانە شایەتحاڵى ئەو ساختەكاریەیە كە لە كاتى هەڵبژاردنەكان لەلایەن حیزبە دەسەڵاتدارەكانەوە ئەنجامدرا، هەروەها دوپاتى ئەو ڕاستیە ئەكاتەوە كەوا پەرلەمانتارانى كوردستان تایبەت ئەوانەى لیستى كوردستانى 100% بە دەنگى حیزبەكانیان چونەتە ئەو پۆستەوە، واتە هیچ دەنگێكى گەلیان لە پشت نەبوە. بۆیە هەرگیز بەخەمى گەلەوە نینو تەنها بۆ یەك خەمى بچوكى گەلیشیان نەكردۆتە خەمى خۆیان، ئەگەر بە دەنگى ڕاستەقینەى گەل هەڵبژێردرانایە بێگومان خۆیان بە قەرزارى دەنگى گەل دەزانى و پۆستەكەشیان بەكار نەئەهێنا بۆ كۆكردنەوەى سەرمایەى شەخسى.
ئێمە تەنها پەرلەمانتارانى ئۆپۆزیسیۆن ئەبینین كەوا بە دەنگى ڕاستەقینەى گەل كاربكەنو شەڕ لەسەر داخوازیەكانو مافەكانى گەل بكەن لەگەڵ ڕاى شەقامدا شەوو ڕۆژ لەسەر پێبن، لێرەدا كارى ئەوان دوپاتى ئەو ڕاستیە ئەكات كەوا تەنها ئەوان بە دەنگى گەل چونەتە ئەو پۆستە.
پەرلەماناتارانى ئۆپۆزیسیۆن بۆ خاترى هێنانەدى داخوازیەكانى گەل كاردەكەن، كەچى لەبەرامبەر كارو ماندوبونیان سەریان دەشكێنن لە هۆڵى پەرلەمان ڕۆژێ دەرگایان لەسەر دادەخەن ڕۆژێ دەریان دەكەنە دەرەوە و ڕۆژێ مافى قسەكردنیان لێ دەستێنرێ یان قسەكانیان ڕوماڵ ناكرێن. دەبینین چەتەكانى بەناو پەرلەمانتارى لیستى كوردستانى لە خەمى كەڵەكە كردنى سەرمایەو لە دەستدانى پۆستەكانیاندان.
من پیان ئەڵێم ئێوە پەڕلەمانتار نینو بە ساختەكارى حیزبەكانتان چونەتە ئەو جێگایە كە جێگەى ئێوە نیە. ئێوە چەتەى بچوكى بودجەن وە پارێزەرى دزە گەورەكانن. لەبەرامبەر كارەكەى خۆتان تەنها لیكۆلینەوە لە واتاى ڕەوشت بكەن !! ئایا ڕەوشت لاى ئێوە واتاى چىیە؟؟؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

