كەنالی لیستی هەژدیهاكە لەكەركوك پەنائەباتەبەر پروپاگەندەی بەتال دژی لیستی گۆران
19/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەگەر باس لەخیانەت بكریت پیویستە بەرلەهەموو كەسیك ئەوان تۆمەت باربكریت چونكە ئەساسی خیانەت و جاشیتی و خۆفرۆشی میللەت فرۆشتن و بیروباوەرفرۆشتن لەوانەوە دەستی پیكردووە و بۆخۆیان پسپۆرن لەم وانەیەدا ئەگەر بەهاوبەشی پروپاگەندەكردنی هەلبژاردن خیانەت بیت ئاخۆ شەكراوخواردنی سالیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی جەبهە یاخود تەلەفزیۆن و راگەیاندنی میت ئەبی چیبیت؟ ئەی ئاخۆ پیهەلدان و وتنەوەی براتوركمانەكانمان و ماستاوكردن لەپیشیان لەپیناوچاوە سەوزەكانی توركە خوین خۆرەكانی كورو كوردستان ئەبی كوردایەتی و فیداكاری بیت یان جاشایەتی نیودەولەتی و بەكریگیراوی بیت؟ بەكوشتدانی هەزارەها لاوی كوردی خوین گەرم و دلسۆزی ئەم گەلە لەپیناو كورسی و پارە و پوول بەشەری براكوژی كەكەس نیە تیا نەژیابیت و لەبیری چوبی ئەبی كوردایەتی ئاوەها ئەبیت ؟ كەواتە پیویستە گەل ئیوە دادگایی بكات و سزاتان بدات بەر لەهەموو لایەنیكیتر ؟هەموو كەس باس خیانەت بكات ئەبیت وە گونجاویشە بەڵام ئیوە خۆتان پسپۆر و مامۆستای لیوەشاوەی ئەم جۆرەكارە جوانانەن نەوەك لایەنیكی ترئیستاش ئیوەی شیاوی ئەم جۆرەكارانە بەردەوامن و هیچ شتیك كارتان تیناكات و هەستتان نابزوینیت....؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

