هۆكارى خاوبوونەوەى خۆپێشاندانەكانى كوردستان گۆڕان و ئاراس فەتاح و بەختیار عەلى و ڕۆشنیرانى ئەمسالى ئەوان بوون
12/04/2011, 12:00 (GMT+1)

لە لایەكى تریشەوە هەردوو لایەنى ئیسلامى بەرپرسیارى خاوبوونەوەى بەشێك لەو خۆپێشاندانانەن چونكە خەڵكى دەڤەرى سلێمانى بۆ چەندین جار داوایان لە كۆمەڵ و یەكگرتوو و گۆڕان كردووە كە سەرپەرشتى خۆپێشاندانێكى فراوان لە هەولێر بكەن و چیتر دەستەوەستان نەبن.
بەپێى دواین زانیاریش یەكگرتووى ئیسلامى لە هەولێر دهۆك ئامادەباشى خۆپێشاندانى تێدا نییە، چونكە ئەوان لەوە دەترسن كە بەرژەوەندییەكانیان لە هەولێر و دهۆك بە تەواوەتى بكەوێتە مەترسیەوەو بارەگاكانیشیان گڕ بدرێن.
چاودێرێكى باڵاى سیاسیش لە باكورى كوردستان بەو پەڕى دڵنیایەوە پێیڕاگەیاندم كەوا ئەو ڕۆشنبیرانەى لەدەرەوە هاتبوونەوە وەك: بەختیار عەلى و ئاراس فتاح ئەمسالى ئەوان كاریگەرى سەلبیان بەسەر خۆپێشاندانەكانەوە هەبووە، چونكە ئەوان دەیانوت ئەو خۆپێشاندانانە هیچ ئایدۆلۆژیایەكیان لە پشت نییە ئەوەش ئەوە دەردەخات كە خۆپێشاندانەكان بێ ئەجێندان.
ئەو چاودێرە وتى " ئەوەى دەڵێت خۆپێشاندانەكان هیچ ئایدۆلۆژیایەكیان لە پشت نییە ئەوا خۆیان بێ ئایدۆلۆژیان و بەرنامەیان نییە" ئەو چاودێرە ئاماژەى بەوەدا كە نیەتى ئەو ڕۆشنبیرانە زیاتر ئەوەبوو كە هەڵبژاردنێكى پێشوەخت بكرێت و ئەوان لێى سوودمەند بن ئەینا بۆ لەو ئان و ساتەدا گەڕانەوە.
لە لایەكى تریشەوە ئەو چاودێرانە لەگەڵ دەستەڵات و مەلا بەختیار كۆبوونەوە دەكرێت ئەو كۆبوونەوانە كاریگەرى لەسەر دانابان، وە بڕواى زۆرێكیش لە ئەندامانى ئەنجومەنى خۆپێشاندانەكان ئەو ڕۆشنبیرانە دەتوانن كاریگەریان لەسەر جەماوەربێت بەڵام ناتوانن سیاسەت بكن و ئەجێنداو ستراتیجى سیاسیان لاوازە.
بەردەوامى خۆپێشاندانەكان و بى وەڵامى دەستەڵات و گوێنەدان بەداوى خۆپێشاندان و نەبوونى بەرنامەیەكى فراوان و لاوازى هەڵوێستى ئۆپۆزیسیۆن لەبەرامبەر سەرۆكى هەرێم و هەردوو پارتى دەستەڵات بۆتە هۆكارى خاوبوونەوەى خۆپێشاندانەكان ئەوەش بەڕوونى دەردەكەوێت كە دوینێ و پێرێ سەراى ئازادى و مەیدانەكانى ترى خۆپێشاندەران لە ڕانیە قەرەباڵغیان كەمتر پێوە دیارە.
دوا هەل و چارەسەر ئەوەیە كە پەرلەمانێكى فراوان لە ئەنجومەنى خۆپێشاندانەكانى سلێمانى، ڕانیە، گەرمیان، هەڵەبجە، كۆیە، ێەیدێادق و گشت ناوچەكانى تر پێكبهێنرێت و ئۆپۆزیسیۆنیش (گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) یش بێنە نێو ئەو پەلەمانەوە، وەدەكرێت بەرنامەو ئەجێنداى نوێى سیاسى دابڕێژرێت و پێداچوونەوە بكرێت ئەگینا ئەگەرى هەیە خۆپێشاندانەكان خاوببنەوە، لە هەموویان گرنگتر پێویستە بە هەموو دام و دەزگاو ڕێكخراوە مەدەنیەكان و ئۆپۆزیسیۆنەوە هەوڵبدرێت خۆپێشاندان بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و چیتر ئەو دەنگانە كپ
نەكرێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

