سه‌رى ڕه‌ش و پيرمامتان پيرۆزبێت
13/02/2014, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه هه‌ر باسى حيزبه ئيسلاميه‌كان مه‌كه كه له كوێوه باى هات شه‌نى خۆيان ئه‌كه‌ن و دواى قه‌ره‌باڵه‌غى كه‌وتوون.
لهباكورى كوردستانيش له‌يلا زانا بووه به بهريدى ماڵى بارزانى هه‌ر خه‌ريكى نامه گۆڕينهوهيه، ئهيهوێت حه‌قى گه‌نجێتى خۆى كه نامه‌ى عاشقانه‌ى نهگۆڕيوهتهوه له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و حه‌قه بكاته‌وه.
به هه‌موو لايه‌كه‌وه سه‌رى ڕه‌ش و پيرماميان كردوه بهمهرجهعى خۆيان و پيرۆزيان كردوون و پياوه بچوكه‌كانى بله و بارزانيان له خه‌ڵك گه‌وره‌كردوه. هه‌ركاتێك ده‌مى سه‌ركرده سياسيه‌كانى ئه‌م حيزبانه ده‌كه‌يته‌وه خۆيان به فه‌يله‌سوف و زانا و رۆشنبير دائه‌نێن و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به گه‌مژه و نه‌خوێنه‌وار ده‌زانن، كه‌چى ئه‌و نهخوێنهوارانهى باسيان ده‌كه‌ن سوجده‌ى به هه‌موو لايكيان بردوه و تهسليمى سياسه‌تى پڕ له خيانه‌تى خۆى كردوون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

