شێركۆ بێكەس دەڵێت : ئەوەى دەنگ نەدات بە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی خائین و تاوانبارە
17/02/2010, 12:00 (GMT+1)

شایەنی باسە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم یەكێكە لەو شوێنانەی كە جلال تاڵەبانی ساڵی 1998 دروستی كردووە، بە مەبەستی جوان كردنی رووی رەشی حیزبەكەی، و لەبەرئەوەى شاعیری گەندەڵی كورد شێركۆ بێكەس باشترین كلكی یەكیەتی بووە چ لە رابردوو و چ لە ئێستا، هێنایان و كردیان بە سەرۆك و بەرپرسی دەزگاكە، ئەویش بێ یەك و دوو چەند كەسێكی هاوشێوەى خۆی خڕ كردەوە و و كەوتنە جێ بە جێ كردنی پلانەكەی تاڵەبانی.
و بە پێ ی دۆسیەكانی وەزارەتی دارایی و خودی دەزگای سەردەم، مانگانە جلال تاڵەبانی(10000) دە هەزار دۆلار بە تەنها بۆ شێركۆ بیكەس سەرف دەكات، سەرەرای ئەوى كە بڕی دە دەفتەر دولار لەلایەن بەرهەم ئەحمەد ساڵح مانگانە دابین دەكرێت بۆ موچەی نوسەر و كارمەندانی دەزگاكە.
تێبینی: ئهم نووسینه بهناوی ئیهاب ههورامییهوه بڵاوکرابووهوه
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

