مسعودی بارزانی خەیانەتەكانی نوێ(ئابدەیت) دەكاتەوە!
23/12/2010, 12:00 (GMT+1)

گۆڕان كابووسی سەر سنگی مسعودە
ماوەی 18 ساڵە مسعود خەریكی خەیانەت و دزینی سامانی كوردستانە, بە بەرزكردنەوەی چەندین دروشمی بریقەدار پەردەیەكی سیحراوی دابوو بە سەر هەموو ئەو خەیانەتكردنەیدا, بەلام بە سەرهەلدانی بزووتنەوەی گۆڕان هەموو سیحرەكانی پارتی بەتال كرایەوەو رووی راستەقینەی ئەو بنەمالە خائینە بە تەواوی ئاشكرا بوو, بۆیە مسعود بە هەموو شێوەیك كەوتوتە دژایەتی كردنی بزووتنەوەی گۆڕان. ئیرادەی پۆلاینی گۆران خوازان زۆر بە هیز تر بوو لەوەی كە مسعود خەوی پێوە دەبینی, سەركردایەتی گوران مەلا موستەفا نەبوو بە فیكەیەكی شاهنشا بڵێ "كاری من تمام شود",ئەم هەڵویستە سەختەی گوران هەلویستی راستەقینەی میلەتە بە خائینان و گەندەڵكاران دەڵێ ئیتر خەیانەت بەسە, ئیتر ئیوە نوینەرایەتیی میللەت نین . هەڵبەت ئەم هەڵویستەی گورانیش بێ وەلام نەمایەوە . بە پیلانی پارتی و بە هاوكاری تالەبانی, مسعود خەیانەتیكی گەورەی تری خستە سەر خەرمانی خەیانەتەكانی تری , كەركوكی فروشتە توركیا و لە لایەكی ترەوە لە گەل بەعسیەكاندا خەیانەتەكەی ئابدەیت كردەوەو مسعود قەرزی 31ی ئابی بە عفوی كردنی بەعسیەكان دایەوەو تالەبانی ناچار كرد كە ئیمزای لە سیدارەدانی بەعسیەكان نەكات وپاكانەیان بۆ بكات تا دەگەنە دەسەلات. ئەوەی بە عسیەكان بە خەویش نەیان دەبینی بە شەوروژێك بە پشتیوانی بارزانی و تالەبانی بویان فراهەم كرا. ئەوەی تا دوێنێ سەركردە دوراوەكانی یەكیتی و پارتی بە دوژمنی سەرسەختی كوردیان دەزانی ئیستا بوون بە برای باوك و دایكی ئەوان و هەر بە پشتیوانی ئەمان وا جارێكی تر بەعسیە خوێن مژەكان هاتنەوەی سەر دەسەلات. لە لایەكی ترەوە لە گەل مالیكی و ئئیتلافی نیشتمانی پەیمانی نوكەرایەتیان موركردووە بۆیان و سازشیان لە سەر هەموو ئەو ناوچانە كردووە كە لە لایەن دەولەتی داگیركاری عەرەبیەوە داگیر كراوە كە ئیتر باسی جوگرافیای میژووی ئەو ناوچانە نەكەن و رازی بن بە ئەمری واقیع, بو نموونە سعدیەو جلولاو مەندەلی و بەدرەو جەسانو بهروزو جەبارەو قەرەتەپەو دوزوناوچەكانی تریش هەر لە ئیستاوە ئەبێت بە بەشێك لە عیراقی عەرەبی حسابی بكەیت. مەسەلەی ئاسای كردنەوەی بارودۆخی ناوچە ناكوكی لە سەرەكان ە تەواوی وازیان لێ هیناوەو یەكەلا كراوەتەوە. بارزانی وەعدی نوكەرایەتی داوە بە مالیكی كە پشتیوانی لە دەولەتی ناعەدالەتی مالیكی بكاتو پشتیوانی لێ بكات و هیچ فشاریكی دەستووری بە َكار نەهێنریت لە لایەن كوردەوە بە مەرجیك حكومەتی مالیكی بزوتنەوەی گوران پەراویز بخاتو پوستیان پێ نەدات و ئەگەر بێتو كیشەی یاساییو دەستوریان هەبوو لە گەل بزووتنەوەی گوراندا پیویستە مالیكی لە ریگای دادگای فیدرالیەوە داوەكانیان بێ كاریگەر بكات, ئەمەو چەندین سازش و خەیانەتی نیشتمانی لە گەلی كوردستان دەكەن تەنها لە بەر ئەوەی بزوونەوەی گوران كە نوینەری راستەقینەی گەلی كوردستانە شكست بهێنن. مسعوودو جەلال بە ئاشكرا كەتوونەتە سەنگەری خەیانەتەوەو پالیان داوە بە بەعسیە كورد كورژەكانەوە تەنها لە بەر ئەوەی دریژە بدەن بە دزینو تالانكردنی سامانی ئەم میللەتە بەلام وادیارە مسعود پەندی لە خەیانەتكردنی باوكی وەرنەگرتووە كە چۆن بە یەك فووی ساواكی شاهنشاهی چرای شورشیكی سەدهەزار چەكداری كوژرَایەوە, بزووتنەوەی گوران بزووتنەوەیەكی جەماوەری نەفەس دریژە نە بە خەیانەت و موئامەرات لە ناو دەچێت ,نە بە فوویەكی نوجیەفی و مالیكی دەكوژێتەوە. ئەوەی كە ئەبێت هەموومان بە دڵنیایی یەوە چاوەڕێ بین بەم زوانە ڕوو بدات ریسوایی بارزانی و تالەبانیە و ئاشكرابوونی هەموو ئەو دەست تیكەلبوونەوخەیانەتانەیە كە لە پیناو پارەو پولدا تێوەگلاون...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

