نامه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی کوردستانه‌که‌م
23/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه لێره‌دا بیڵێم کێ له‌ئێوه ڕۆژێک منداڵی به‌ر پرسه گه‌نده‌ڵ ودزومافیاکانی کوردی له بۆنه‌و خۆپیشاندانێکدا بینیووه یا کام دادگا یا پۆلیسی هاتوچۆ وێراویه‌تی ودهوێرێ به‌ناوی خۆشیانه‌وه بانگیان بکه‌ن، چ جای لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن. ههمیشهولهسهر به‌ری ڕه‌نجی خوێنی شه‌هیدان وخه‌ڵکی سستهمدیده ئاخر مۆدێلیی سه‌یاره‌و فه‌نتازیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن،له‌کاتێکا هه‌زاره‌ها منداڵه شه‌هید و ڕه‌ش و ڕووت له‌به‌ر بێ قووتی شه‌وانه ڕۆژ ئه‌که‌نه‌وه به خه‌یاڵیش ناتوانن ویست وئارهزوویهکیان بێننه دی . ئه‌وانیش گه‌ر له‌سایه‌ی بیروکراتی وماستاوچێتی باوکیانه‌وه نه‌بێ له‌وانه نییه ساده تریین کاریان ده‌ست بکه‌وێ و شیاوی سڵاو لێکردنیش بێ. که‌چی له‌سایه‌ی دزیونهفس نزمی باوکییه‌وه لاف وگه‌زاف به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا لێهداو بێ بونی شه‌هاده له زانکۆکان ده‌خوێنن یا له سایه‌ی گرێبه‌سته‌کانی باوکییه‌وه چه‌نده‌ها ده‌فته‌ر دۆلار که به‌ری ڕه‌نجی شه‌هیده سهربهرزهکانمانه ده‌یدزن . نه‌فره‌ت له دزوگه‌نده‌ڵ وپیاوه گرگنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی مافیا. ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌ک و سسته‌م دیده ئێوه ئه‌و جه‌ماوه‌ره بون دڕنده‌ترین و خوێن ڕێژترین ڕژێمتان ڕاماڵی ئێوه ئه‌و جه‌ماوه‌ره بون که جه‌لاده‌کانی سه‌رده‌متان شه‌رمه‌زار کرد به ئازاییه‌تی وخۆڕاگری ئێستاش ڕۆژی ئه‌وه هاتووه چی دی قوتی ئه‌و ره‌ش و ڕووته به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕواو نه‌فره‌ت له‌و دزوگهندهڵانه بکه‌ن وه‌رن با جارێکی تر پیرۆزی وجوانی ببڕینه‌وه به باڵای نیشتمانێک که‌هه‌ر بسته خاکێکی خوێنی سادان لاوی کئردی له‌سه‌ر ڕژژاوه . جارێکی تر نه‌هێڵیین کوردستان‌مان بکه‌نه گه‌نده‌ڵستان با ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌مان له ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه بێ ده‌نگ نه‌دان به دزو گه‌نده‌ڵه‌کان مانای ڕاپه‌ڕینێکی نوێ و داهێنانێکی نوێ له مێژووی گه‌له‌که‌ماندا ده‌نگ دان به لیستی گۆڕان مانای پارستنی ره‌نجی خه‌ڵکی کورد‌و به‌رزو پیرۆز ڕاگرتنی خوێنی شه‌هیدان به‌ڵێ به‌ڵێ بۆ گۆڕان نا بۆ خاک فرۆشان
هه‌ر به‌ر پرسێکیش ئه‌ڵێ قساکانم بوختانه ئاماده‌م به به‌ڵگه‌وه ناوی سه‌دان کوڕه به‌ر پرس بڵاو بکه‌مه‌وه و ئاماده‌ی ڕوو به ڕووبونهوهشم هه‌یه خۆشم به به‌ر پرس ئه‌زانم به‌رامبه‌ر هه‌ر ووشه‌یه‌ک که نوسیومه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

