مه‌لا به‌ختیار و حیکمه‌تێکی دیکه‌ی نوێ
12/07/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌و هه‌ولێره‌ی وه‌کی ده‌رێن که‌س له‌گه‌ر لیستی گۆڕانی نییه، وه‌رن ته‌مه‌شاکه‌ن کوو ڕۆژ به ڕۆژ خه‌رک زیاتر ڕوو له‌و لیسته‌ی ده‌که‌ن و لۆیان به‌ده‌ر ده‌که‌وی، که هه‌ر لیستی گۆڕان ئه‌وان له‌بن ده‌ستی ئه‌و ئارچاغانه ده‌رده‌ینی. خه‌رکی هه‌ولێر و ده‌وروپشتی ڕێی خۆیان دیتیته‌وه و گێ له عیکمهتهکانی مه‌لا به‌ختیاری ناگرن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌تان زانی کیژ و کوڕ و جاعێر و پیری باداوان و سه‌یداوه و ته‌یراوه و ته‌عجیل و به‌سته‌پیازه و سه‌عدوناوه و قه‌رات و خانه‌قا و ڕۆناکی و مه‌نتکاوه و شۆڕش و ئیستیکان و به‌لاشاوه و کووران و جمبووری و له‌تیفاوه و گرکهند و سێتاقان و موفتی و گه‌ڕه‌کی عاره‌بان و گه‌ڕه‌کی مه‌لایان و ئازادی و زانیاری و زراعه و راپه‌رین (قادسیه‌ی پێشترێ .. ده‌ک ئاو و ئاو چی لۆ خاتری غه‌وسی گه‌یلانی) و مامۆستایان و برایه‌تی و ئه‌وانی دکه‌ش ڕوویان له سندووقه‌کانی ده‌نگدانی کرد و ده‌نگی خۆیان به لیستی گۆڕانی دا. ئه‌وجا ئه‌و کاتی مه‌لا به‌ختیار لۆ خۆت هه‌ر عیکمهتان باوێ.
دلێری پلکه شه‌مامێ
کۆرانی پشت عهمامێ
له‌و جێیه‌ی جاشه‌کانی پارتی
له 31ی ئاب تاویان دامێ
گه‌ڕه‌که‌کی وێران،
نه دره‌خته‌ک، نه نه‌مامێ
پاسکلم نییه و به پێیان
ده‌چمه ده‌وامێ
ئاومان نایێ
چاوم ده‌ردێ له بۆ جامێ
کۆمیته‌ش ئینزاریان دامێ
خۆم یه‌کلا که‌مه‌وه:
ده‌نگ ده‌ده‌مه نۆشیراونی یان به مامێ؟
گۆتم ده‌نگ ده‌ده‌مه لیستی گۆڕان
له‌گه‌ر عامێ
منه‌تی هه‌مووشتان به بنی پامێ
کۆرانی پشت عهمامێ
له‌و جێیه‌ی جاشه‌کانی پارتی
له 31ی ئاب تاویان دامێ
گه‌ڕه‌که‌کی وێران،
نه دره‌خته‌ک، نه نه‌مامێ
پاسکلم نییه و به پێیان
ده‌چمه ده‌وامێ
ئاومان نایێ
چاوم ده‌ردێ له بۆ جامێ
کۆمیته‌ش ئینزاریان دامێ
خۆم یه‌کلا که‌مه‌وه:
ده‌نگ ده‌ده‌مه نۆشیراونی یان به مامێ؟
گۆتم ده‌نگ ده‌ده‌مه لیستی گۆڕان
له‌گه‌ر عامێ
منه‌تی هه‌مووشتان به بنی پامێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

