ئەمڕۆ هەلبژاردنی یەکێتیی مامۆستایان لە چۆمان بەڕێوە چو.پێشێلکاری جۆراوجۆر روویاندا
02/12/2010, 12:00 (GMT+1)

یەکێک لە کاندیدەکان رایگەیاند کە حەمەدەمین ناوپردانی بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان چەند رۆژێکە هەڵساوە بە گەران بە ناو مامۆستایاندا، ئەمە لە کاتێکدا شەش ساڵە بەڕێوەبەری پەروردەیە هیچ کاتێک قوتابخانەکانی بەسەرنەکردۆتەوە. لە هەمان کاتیشدا، نەوت و بەتانی و پالاوەی بەسەر مامۆستاکانی قسم داخلییەکان دابەشکردووە و وەعدی پێداون ئەگەر لیستی دەستەڵات دەربچێت ئەوا ئەمری گواستنەوەیان دەداتێ،
هاوکات، سێ هەفتە لەمەوبەر مامۆستایان داوای گواستنەوەیان کردبو بەڵام بەڕێوەبەری پەورەردە هەمویانی غیاب دا بە نەهاتوی بۆ هەژمارکردن، ئەمە جگە لەوەی ەهڕەشەی لێکردبون ئەگەر جارێکی تر خۆپیشاندان دژی بکرێتەوە ئەو بە توندوتیژی جەستەیی وەڵامیان ئەداتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان زۆرترین سەرپەرشتیاری گەندەڵی لە خۆی کۆکردۆتەوە و ئەمڕۆ هەمویان لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان وەستابون و کاریگەرییان لە ماۆستاکان ئەکرد.
ئەوەی زیاتر جێگەی نیەگەرانیی بو، مامۆستاکان زۆر بێزار بون لەوەی کە وەک پۆلیس بەرپرسانی پەروەردە و سەرپەرشتیرەکان بەسەر مامۆستاکان ئەهاتن و ئەچون.
جگە لەوە،بەڕیوەبەری پەروەردە زۆربەی مدیرەکانی ئاگادارکردبووە و حەتا هەڕەشەی لێکردبون کە دەنگبدەن بە لیستی دەستەڵات. زۆرێکیش لە مامۆستاکان وایان تێگەیەنرابو کە ئەگەر دەنگ نەدەن بەلیستی دەستەلات کێشەیان بۆ دروستدەبێت.
ئەمە جگە لەوە، زۆرێک لە مدیرەکان کۆبونەوەیان بە مامۆستاکان کردبو کە دەنگبدەن بە لیستی دەستەلات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

