ێكخراوهكانى پارتى به‌رده‌وامن له دڕاندنى پۆسته‌ره‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى
18/07/2009, 12:00 (GMT+1)

له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا لایه‌نگرانى لیستى كوردستانى هه‌ڵمه‌تێكى نوێی ڕێكخراویان بۆ لێ كردنه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ژماره 59 ده‌ست پێ كردووه و له به‌رامبه‌رشیدا لایه‌نگرانى لیستى 59 له‌شه‌وه‌وه تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان به ناچارى به‌دیار پۆسته‌ره‌كانیانه‌وه شه‌ونخونى ده‌كێشن .
له‌وباره‌وه په‌یامنێرى سایتى یه‌كگرتوو له زاخۆ پێى ڕاگه‌یاندین له ناحیه‌ى باتوفهوه ئۆتۆمبێلێكى زه‌ردى بارهه‌ڵگرى زه‌رد هاتووه بۆ ناحیه‌ى هیزاوا و فلێكسهكانى لیستى 59ى لێ كردۆته و به‌هۆى شه‌ونخون كه‌رانه‌وه ڕێگه‌ى لێگیراوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى .
هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێك له ناحیه‌ى هیزاوا كه ڕۆژى هه‌ینى توانراوه له لایه‌ن پاسه‌وانان و شه‌ونخون كارانه‌وه بناسرێنه وه و ناوه‌كانیان بزانرێت كه جگه له دڕاندنى پۆسته‌ره‌كان هه‌ندێكیان به بۆیاغى ڕه‌ش دا ده‌پۆشن كه دووان له‌و كه‌سانه ناوه‌كانیان بریتین له (شیمال على حسێن سه‌ندى و ره‌زوان عه‌لى عیزه‌ت سه‌ندى) و دوو كادیرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

