شێروان دزەیی دزه گهورهکه...بهبهڵگه..
14/07/2011, 12:00 (GMT+1)

یەكەمیان كاك شێروان جەنابت و بنەمالەكەت لە بیرتە كە لە سالی كۆچڕەوەكە كە خەلك لە ئەوروپا كۆمەكیان بۆ گەلی كورد دەكرد جەنابیشت بەیارمەتی ژنە میتەكەت چۆن هەرهەموویت دەست بەسەرداگرت و فرۆشتتەوەلە توركیا كە لەوكاتدا هێندەی نەمابوو هەلایەیەكی گەورە بنێتەوە بەینی یەكێتی وپارتی كە بە پێنج ملێۆن دۆلار دەخەملێنرا لەوكاتدا؟
دووهم؛ ئەو بالەخانەیەت چۆن لەتەنیشت بانقی ڕهشید لە هەولێر وەرگرت لەكاتێكدا بەبیانوی ماستەرپلان هەزاركەستان زیاتر بێ ئیش كرد بەبیانوی دەرخستنی ڕووخساری قەلای هەولێر بازاری دەلال خانەتان ڕووخاند؟ئایا بالەخانەكەی جەنابت رووخساری قەلای زیاتر داپۆشت یا ئهوانهی پێشوو؟. ئەم زەویەت چۆن حەپەلوش كرد؟.
سێیهم: بابگەىێینەوە سەرباسی هۆتێل هەورەمان كە لە كاتی حوكمی (ینك)(چەتۆ دزەیی)ی خزمت كردبووی بە قومارخانەو پاش بەدەرنانی(ینك)لە هەولێر دەستت بەسەرداگرت چونكە هەرخۆتان وەزیری شارەوانی بوون ئەمە هەموو خەلك باش دەیزانێت بەلام ئەونووسینانە بۆ ئەو كەسانەیە كە لە گوێی گادانووستون وبەقسەكانتان دەتانەوێ گێلیان كەن.
چوارهم : ئەوپارچە زەویانەی لەگەڕهكی ئازادی بەرامبەر مالی مامت(ئەحمەد حمەدەمین)كە لەكاتی سەدامەوە تا ئێستا بەهیچ جۆریك نابێت بكرێتە خانوو چونكە لەبەر دائیرەی كارەباو سەلامەتی وە هیچ كەس بۆی نیە وەریان بگرێت ئایا جەنابت چۆن وەرتگرت؟..
ئەمە مشتێكە لە خەروارێك چونكە هێشتا باسی خانووەكانی گوندی ئینگلیزی وئەمریكی و لوبنان ودوبەی و سعودیەو گەندەلیەكانی(ڕزگار سێنارە وسەرباز دزەیی و ئاسۆی ئامۆزات)بۆ باسێكی تر بێت ئەم پرسیارانە وەلام بدەوە ئەگەر وەلامت هەیە ..چاوهڕێم..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

