پێش ئه‌وه‌ی موڵک و ماڵ و ده‌وڵه‌ت و ئایین له حیزبایه‌تی جیابکرێته‌وه ده‌بێت زمانی کوردی له ده‌ست حیزبایه‌تی ڕزگاربکه‌ین
22/01/2011, 12:00 (GMT+1)

له کاتێکدا هه‌مویان ڕه‌خنه له حیزبه سیاسیه‌کان ده‌گرن که بونه‌ته هۆی په‌رت کردن و دابه‌ش بونی زمانی کوردی و حیزبه‌کان به پێی ناوچه و ئایدۆلۆجیا و ڕه‌نگ و بۆنی خۆیان وشه و زاراوه‌ی کوردی له زمانی کوردی داده‌تاشن و فه‌رهه‌نگی کوردی له هه‌ندێ وشه داده‌بڕن و به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ندێ وشه‌ش ده‌خه‌نه نێو ئه‌م فه‌رهه‌نگه به‌دبه‌خته‌وه
به‌ڵام بۆچی ڕه‌خنه له خۆیان ناگرن که هه‌ر خودی ئه‌م ڕۆشنبیر و نوسه‌رانه‌ن شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن به دابه‌ش کردن و په‌رت کردنی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی کاتێك ڕازی ده‌بن هه‌مان و وشه و زاراوه که به ئاره‌زووی حیزبه‌کان هاتۆته به‌رهه‌م به‌کاربهێنن له نوسین و ئاخاوتنه‌کانیاندا
هه‌تاوه‌کو خه‌ڵكی دان به دابه‌ش کردن و په‌رت په‌رت کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا بنێت و شه‌رعیه‌ت بدات به‌م کاره ناڕه‌وایانه‌ی حیزبه‌کان ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان خێر له خۆمان نابینین
مه‌به‌ستم به دان پێدانانی دابه‌ش بونه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌کارهێنانی وشه‌کانی
خوێندکار و قوتابی
ئافره‌ت و ژن و خانم و خوشک
هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و گه‌ریلا و پێشمه‌رگه
ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌رنج ڕاکێشه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که حیزبه‌کان و هه‌مو لایه‌نه‌کان ته‌نها له یه‌ک وشه‌دا کۆکن ئه‌ويش وشه‌ی
جاش و خۆفرۆشه که له هه‌مو کوردستاندا ته‌نها ئه‌م وشه‌یه‌ی بۆ به‌کاردێت تۆ بڵێیت ئه‌مه ته‌نها ڕێکه‌وت بێت یان نهێنیه‌کی تێدایه؟
کاکی نوسه‌ر ئه‌وه بزانه کاتێك تۆ چاو له حیزبه کوردیه‌کان ده‌که‌یت و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵه‌گی کوردی به پێی ڕه‌نگ و ده‌ڤه‌ره‌کان و ئایدۆلۆجیایان و حیزبه‌کانیان وشه‌سازی ده‌که‌یت و زاراوه‌کانیان دووپات ده‌که‌یته‌وه
ئه‌وا تۆ به‌م کاره‌ت
شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌یت به کاره پیس و گڵاوه‌کانی یه‌کێتی و پارتی کاتێك له ساڵانی ڕابرودا بڕیاریان دا به حوکمی قه‌ره‌قوشی خۆیان زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له‌ت له‌ت بکه‌ن و زاراوه‌ی جودا به‌کاربهێنن بۆ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و به‌م کاره‌شیان یه‌کگرتنه‌وه‌ی ماڵی کوردی زه‌حمه‌ت و سه‌ختر ده‌که‌ن
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی کورد وشیاربن
نه‌ده‌بو بکه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه چونکه زمانی کوردی زۆر له‌وه پیرۆزتره حیزبێك وه یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك بۆ خۆیی و بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاری بهێنێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

