ئەو دیارییەی كە هەژاندمی!
22/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەو رۆژنامەوانە پەیامی خۆی گەیاند، هەر وەكو چۆن رۆژنامەوانە بیانییەكانیش بە ئامادە بوونییان وەكو شایەتحاڵ هەمان پەیام و مەسیجی خۆیان گەیاند، ئەوەی لێرەدا گرنگە قسەی لە سەر بكەین؛ ئەویش رۆڵ و مەهامی رۆژنامەوانە و ناكرێت لە دووای ئەم رووداوە مێژووییەوە دەسەڵاتی كوردی بە خۆیدا نەچێتەوە، چونكە ئەوە كامێراكانی دەستی ئەوان بوو شتە شارراوەكانی ئاشكرا كردوو قەبارەی كارەساتی هەڵەبجەیان وەكو خۆی بە دونیا ناساند، ئەوە نووسینەكانیانە كە ئەمڕۆ بەشێكن لەو دیكۆمینتانەی كە تاوانبارانی پێ دادگایی دەكرێن، ناكرێت دەسەڵاتی كوردی پەنجەی ئەو رۆژنامەوانە بیانییانە بگووشێ و لە ملاشەوە هیچ ئەرزشێك بۆ هاوپیشەكانی ئەوان لە كوردستاندا دانەنێت!
من خۆزگەم دەخواست لە كاتی سەردانی ئەو رۆژنامەوانەدا بۆ هەڵەبجە سەر جەم بەرپرسانی حكومەتی كوردستان بە سەرۆك كۆماریشەوە كە ئێستا حاڵی حازر لە سلێمانییە لە پێشوازیی ئەو دیارییە دانسقەیەدا ببونایە كە لە دیرۆكی ویژدانیی مرۆییماندا نەك دبلۆماسیی و سیاسییماندا دانسقەیە! چونكە ئەوەی ئەو زاتە پێی هەڵساوە، گووزارشت لە حەقیقەتی ئەو وەزیفەیە دەكات كە ئەو ئیشی لە سەر دەكات، بۆیە نە سەردانەكەی "كۆڵم پاوڵ" كە ئەوسا شالیاری دەرەوەی ئەمریكا بوو، نەش سەردانی بەرپرسانی كورد لە ساڵ رۆژی كارەساتی كیمیا باراندا، نەك نەمیان دەورووژاند، بەڵكو وەكو گەمەیەك لێیانم دەڕوانی، لێ ئەوەی " رەمەزان ئۆز تورك" پێی هەڵسا، وای لێ كردم كە لە مەو دووا شێلگیرانە تر لە جاران لەو وەزیفەیە بڕوانم كە ئەگەر هەر رۆژنامەوانێك خۆی بیەوێت نە كەس دەتوانێت بیكڕێت نەش دەفرۆشرێت!
ئەم ئێوارەیە پڕ بە دڵی خۆم بۆ ئەو هەڵوێستە دانسقە دەگمەنەی ئەو رۆژنامەوانە كوردەی باكوور لە چاوانم ئەسرینم باراندوو بە تاسەوە ئاواتی ئەوەم دەخواست كە نموونەو هاوشێوەی ئەو لە نێو سیاسییەكان و رۆشنبیرانی سەر بە حیزبەكانی ئێمەشدا كە واقیعی خۆیانیان لە بیر كردووە، ببێ و ئێمەیش "رەمەزان ئۆز تورك"كێمان ... هەبێت؟؟؟!!!
[email protected]
كەركوك
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

