ئەوەی ئیستای یەکیتی پێوەی دەنالێنی زادەی قوتابخانەی تالەبانیە ؟
19/12/2014, 12:00 (GMT+1)

ئەرکی نوسەر و کەسی رۆشنبیرە دەست بۆ وشە و لیکدانەوەی بڤە ببات ، نەوەک کۆپی و لیکدانەوە و رەخنەی گشتگیری ، جونکە بەنمونە ئەوەی بوە هۆکاری گەشەی پکک و کۆمەلەی رەنجدەران ، بویرانە دەستیان بۆ شتی بڤەکراوی ناو کۆمەلگا برد ، نەفی سەرکردە کلاسیکیەکانیان کرد . بەلام کاتی کۆمەلە هاتە ریزی پارتە کلاسیکەکان و تالەبانی وەک سەرکردەی پلە یەکی ناساند سەرەنجام بەدەستی بەپرسە پلەیەکەکانی ریکخراویکی شٶڕشگیری جەماوەریان لەناو برد . لەم روانگەوە گەر خەلک جاوەروانی دەنگە کلاسیک و رەنگی جیا بیت هەر لە بازنەی ٦٠ سالە ی پێشوی دەسوریینەوە بۆیە گرنگە تاکی کورد فیرە نەفی و کۆتایی هینان بەسەرپەرشتی دەسەلاتی هیزە کلاسیکەکانی باشور بهینێ
ماوەیەکە ململانیی هەردو بالی یەکیتی بەئاشکرا و توند بۆتەوە هەر لایەنە لە پەنا و ناوی تالەبانی ماستاو ی بۆدەکەن و هەول دەدات جەماوەرەکەی پێ رابکیشن بەلام بابپرسین ئەو بارودۆخەی ئیستای یەکیتی جەند بارە ئاسا توشی بۆتەوە ئایا زادەی بەرنامەی تالەبانی نیە ؟
١/ هەموو ئەوانەی لەنزیکەوە تالەبانی دەناسن و دەزانن بۆ مانەوەی دەسەلاتی بەردەوام هەولی داوە جواردەوربەرەکەی دژ بەیەک بن ، زۆرینەی کاتەکانیش ململانیی لەگەل یەک پێکردون خۆشی سەیری وەک دادوەرێکی ئاگر خۆشکەر کردون تاکەس بیر لەکورسیەکەی نەکاتەوە . راستی ئەمەش میژوی یەکیتی بەردەوام کێشەکانی لەسەرەوە بوە .
٢/ لەشاخو شاری یەکیتی داراییەکەی کەس نەیزانیە جەندە و جون خەرج دەکرێ ؟ تەنانەت خودی نەوشیروان جیگری بوە باس دەکات نەیزانیوە دارایی و پەیوەندی دەرەوەی بەتەواوی جون بوە .
٣/ تالەبانیش وەک سەدان سەرکردەی رۆژهەلاتی باس لەجەپ و پیشکەوتوخوازی کردوە بەلام لەوەتەی هەیە کورسی پلەیەکی داگیرکردوە و بەمافی خۆی زانیوە تەنانەت بەرلەنەخۆش کەوتنی لەدیدارێکی هاولاتی باسی کردوە کەجاریکی تر بۆیەکیتی خۆی هەلدەبژیریتەوە ، وەبۆ سێیەمین سەرۆکایەتی کۆماری عیراقیش هەولی دابوو (لەمە دلنیام) بۆیە تالەبانی نمونەی سەرکردەیەکی هەلپەرست بوە ، هەموو شتیکی بەقوربانی کورسیەکەی خۆی کردوە .
٤/ ٩ سال سەرۆک کۆماری عیراق بوو بایەک کادیری یەکیتی یەک دەستکەوتی نەتەوەیی تالەبانی بومان باس بکات ؟ تەنانەت میدیای یەکیتی هیجی نیە تەنیا نەخشەکەی کوردسانی لەبەردەستە و ناوی لیناوە رۆژی مورافەعە گەورەکە !؟
٥/ تالەبانی لە٦٤ بۆ ٢٠٠٥ ململانیی بنەمالەی بارزانی کرد بەدەیان هەزار کورە هەژاری بەکوشتدا ، بەلام کاتێ پیویستی بەدەنگی ئەوان بۆ کورسی و پاراستنی بوو ، جوە سەرگۆری بارزانی و نیمجە پاکانەی کرد ، دەنگی بۆ مەسعود بارزانی لەشارو شارۆجکەکان لەشە گەورە و نەخۆشیەی کۆدەکردەوە ...
٦/ زۆر جار دەلین تالەبانی کەسیکە دژی لەسیدارەدان و مافی مرۆڤ بوە بەلام ئەمانە هەموی جەواشەی خەلکە . جونکە هەرجی لەژیر دەسەلاتی شاخ و شاری یەکیتی تیرۆرکراوە بایەک تاوانباری یەک هەفتە زیندانی کردبێت ؟ بۆیە هەموی ئۆکەی خۆی تیا بوە یان لای گرنگ نەبوە
٧ / دەلین تالەبانی دژی بنەمالەیی بوە بەلام ئەوەی ئیستا لەزالبونی دەسەلاتی بنەمالەی تالەبانی لەناو یەکیتی هەیە زادەی پیلانە پیسەکانی تالەبانیە وابەروبومەکەی هەموو یەکیتیەکان دەبیننن
بەکورتی گەنج و تاکی کورد دەبیت واز لەو قوتابخانەیە جەواشە بهینی (بارزانی و تالەبانی) جونکە دوو قوتابخانەن ٦٠سالە زۆرترین قوربانی ، تاوان و ناپاکیان کردوتە قوربانی کەسیتی خۆیان ، بۆیە بیر لەئەلتەرناتیفی نوێ و دەنگی گەنجانە بکەنەوە نەوەک ئەو سەرکردە کلاسیکیانە کەبەرەنگی جیا ماوە ماوە خۆیان نوێ دەکەنەوە هاوشیوەی پکک لەسەرئیرادەی گەنجان سەرکردە دروست بکەن ژیان هەر ئەو جەند رۆژە نیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

